گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

هەرێم؛ ’’نرخی کارتی ئینتەرنێت گران دەبێت’’

2022.07.17 - 18:39
App store icon Play store icon Play store icon
هەرێم؛ ’’نرخی کارتی ئینتەرنێت گران دەبێت’’

ناس کورد- 

 

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، نرخی هەر کارتێکی ئینتەرنیت بەڕێژەی 20% باجی دەچێتەسەر.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عومەر گوڵپی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا (یەکشەممە 17-7-2022) لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، " بڕیاردراوە هەر کارتێکی ئینتەرنێت کە دەرفرۆشرێت لە 20& باجی بخرێتەسەر".

 

وتیشی، "لە هەرێمی کوردستان نزیکەی %80ی هاووڵاتیان ئینتەرنێت بەکاردەهێنن و دەبنە باجدەر و  بە لایەنی کەمەوە هەموو کارتێکی ئینتەرنێت، دوو بۆ سێ هەزار دیناری دەچێتە سەر".

 

عومەر گوڵپی ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەم بڕیارەی دەرچووە هیچ پاڵپشتییەکی یاسایی نییە و کێشە و گرفت بۆ هاووڵاتیان دروست دەکات".