گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنە و زانیاری

چوار ئۆتۆمبێل لە هەولێرەوە داواکران و لە سلێمانی دەستیان بەسەرداگیرا

2022.07.17 - 15:43
App store icon Play store icon Play store icon
چوار ئۆتۆمبێل لە هەولێرەوە داواکران و لە سلێمانی دەستیان بەسەرداگیرا

ناس کورد-

پۆلیسی سلێمانی ئاشکرای کرد، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی چوارچرا دەستیانبەسەر چوار ئۆتۆمبێلدا گرت و تۆمەتبارێكیشیان دەستگیركرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پۆلیسی سلێمانی لە ڕوونکردنەوەیەکدا (17ی تەموزی 2022) دەڵێت، "دوای ئەوەی لەلایەن دادگای هەولێرەوە فەرمانی دەستبەسەرداگرتنی چەند ئۆتۆمبێلێک گەیشتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو لەهەڵمەتێكدا و لەلایەن بنكەی پۆلیسی چوارچراوە توانرا ئۆتۆمبێلەكان بدۆزرێنەوەو دەستیبەسەردا بگیرێت."

 

دەشڵێت، "هەر لەو هەڵمەتەدا دەستبەسەر ئۆتۆمبێلێكی تردا گیرا كە تابلۆكەی ساختە بووە و خاوەنەكەشی بەناوی (ب ، ز ، م) دەستگیركرا و پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كراوەتەوە."

 

May be an image of car and roadMay be an image of 1 person, standing and indoor