گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حەج

وادەی گەیشتنەوەی یەکەم کاروانی حاجیانی هەرێم ئاشکرا کرا

2022.07.17 - 15:35
App store icon Play store icon Play store icon
وادەی گەیشتنەوەی یەکەم کاروانی حاجیانی هەرێم ئاشکرا کرا

ناس کورد-

وابڕیارە سبەینێ یەکەم کاروانی حاجیان لە سعودیەوە بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان، وەزارەتی ئەوقافیش دەڵێت، حاجیانی هەرێم تەندروستیان باشە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی (17ی تەموزی 2022) ڕایگەیاند، سبەی دووشەممە کاتژمێر هەشتی سەرلەبەیانی، یەکەم کاروانی حاجیانی ماڵی خودا کە ژمارەیان 200 حاجییە لە وڵاتی سعودیە بەڕێدەکرێت بەرەو هەرێمی کوردستان، سەعات 10ی سەرلەبەیانی لەڕێگەی فڕۆکەخانەی هەولێرەوە دەگەنەوە هەرێمی کوردستان.

 

وتیشی، رۆژی 19ی مانگ حاجیانی شاری سلێمانی دەگەڕێنەوە، بڕیاریشە تا رۆژی 24ی ئەم مانگە سەرجەم حاجیان بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان.

 

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی ئەوەشی خستەڕوو سەرجەم حاجیانی هەرێم تەندروستیان باشە و لەدۆخێکی باش دان.