گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

پێشبینییەکی نوێ بۆ پلەکانی گەرما

2022.07.17 - 14:02
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینییەکی نوێ بۆ پلەکانی گەرما

ناس کورد- 

بەگوێرەی سەرچاوە کەشناسییەکان، پلەکانی گەرما بە جێگیری و بە بەرزی دەمێنێتەوە و بەرزترین پلەی گەرما ٤٥ پلە دەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە بڵاوکراوەیەکدا ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، سبەینێ دووشەمە ١٨-٧-٢٠٢٢ ئاسمانی ھەرێم ساماڵ دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکاندا کەمێک پەڵە ھەور دەبێت، لە ئەنجامی بەردەوامی کاریگەری گەرمای بەتین و گراوی پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی جێگیر دەمێنێتەوە. 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، پلەکانی گەرما بەم شێوەیە دەبێت، ( سلێمانی ٤٤ بە ٢٩، ھەولێر ٤٥ بە ٣٢ پلە، دھۆک ٤٣ بە ٢٨ پلە، ھەڵەبجە ٤٥ بە ٢٨ پلە، کەرکوک ٤٦ بە ٣٣ پلە، لەناوچەکانی گەرمیان ٤٨ بە ٣٢ پلە، لە سنوری ئیدارەی راپەرین ٤٤ بە ٢٨ پلە و لە سنوری ئیدارەی سۆران ٤٣ بە ٢٧ پلە دەبێت.