گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پارتیش قسەیەکی جیاوازی هەیە

یەکێتی هەڵوێستی چوارچێوەی هەماهەنگی لەسەر بەرهەم ساڵح ئاشکرا دەکات

2022.07.17 - 12:30
App store icon Play store icon Play store icon
یەکێتی هەڵوێستی چوارچێوەی هەماهەنگی لەسەر بەرهەم ساڵح ئاشکرا دەکات

ناس کورد- 

ناکۆکییەکانی پارتی و یەکێتی لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار بەردەوامە و سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیش دەڵیت، چوارچێوەی هەماهەنگی دەنگ بە بەرهەم ساڵح دەدەن. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق (یەکشەممە 17-7-2022) بە میدیای پارتیی ڕاگەیاند، "ئێمە دەڵێین تا ئێستا چوارچێوەی هەماهەنگی هەموویان بڕوای تەواویان بە بەرهەم ساڵح نییە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " ئەوە ڕوونە، لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا زۆر تێبینییان لەسەر ئەدای بەرهەم ساڵح هەبووە."

 

هاوکات هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە، "چوارچێوەی هەماهەنگی هەڵوێست و سەنگی یەکێتیی نیشتمانی لەبەرچاوە و دەزانێت، بۆیە لە دوایین کۆبوونەوەکانی چوارچێوە ئەوە یەکلاکراوەتەوە کە ئەوان دەنگ بە بەربژێری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەدەن." 

 

باسی لەوەشکردووە، " لە بنەڕەتدا ئەگەر یەکێتی و پارتی نەگەنە رێککەوتن، بێگومان چوارچێوەی هەماهەنگی بەرەو ئەو هاوپەیمانێتییەی خۆی دەڕوات کە لە رابردوو (یەکێتی) مافی لەسەر چوارچێوەی هەماهەنگی هەیە."

 

بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیران و پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق، پێویستە سەرەتا سەرۆک کۆمار هەڵبژێردرێت.