گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر دەڵێت

پارتی: وادەی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار دیاری نەکراوە و ئەزمونی 2008 دووبارەناکەینەوە

2022.07.17 - 10:04
App store icon Play store icon Play store icon
پارتی: وادەی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار دیاری نەکراوە و ئەزمونی 2008 دووبارەناکەینەوە

ناس کورد-

فراکسیۆنی پارتی جەخت دەکاتەوە "تائێستا هیچ وادەیەک بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار دیار نەکراوە و یەکلاکردنەوەی کاندیدی سەرۆک کۆمار پێویستی بە گفتوگۆی زیاترە."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە میدیای حزبەکەی (17ی تەموزی 2022) ڕاگەیاند: "دوای کۆتایی هاتنی پشووی یاسایی کۆبوونەوەکانی پەرلەمان دەست پێدەکاتەوە، چەند پرسێکی گرنگ هەن بۆ گفتوگۆ لەسەرکردن، وەک هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و پڕکردنەوەی پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمان".

 

سەبارەت بە کاندیدی سەرۆک کۆماری عێراق، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی، گوتی: "ئێستا لایەنەکان شاندیان هەیە بۆ دانووستان، بێگومان گفتوگۆ لەسەر ئەوە دەکرێت، کەی دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بکرێت".

 

گوتیشی: "یەکلاکردنەوەی کاندیدی سەرۆک کۆمار پێویستی بە گفتوگۆی زیاترە، بێگومان ئێمەش کارتی خۆمان هەیە، وەکو پارتی ئەزموونی 2018 دووبارە ناکەینەوە".

 

ڤیان سەبری، ئاماژەی بەوەشکرد: "لایەنی شیعی حەز دەکات گرفت لەناو ماڵی کورددا هەبێت، لە بنەڕەتدا ئەوان کێشەیان هەیە، پێویستە ناوماڵی شیعە دیار بکات، کێ دەبێتە کاندید بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران و بەرنامەی سەرۆک وەزیرانی داهاتوو چی دەبێت؟".

 

جەختیکردەوە: "کاندیدی ئێمە بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار رێبەر ئەحمەدە و یەکێتیش سێ چوار کاندیدی هەیە، تائێستا هیچ وادەیەک بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دیار نەکراوە، چونکە ئەو بابەتانە هەستیارن".