ناس کورد-
هێشووە ترێیەک لە جۆری Ruby Roman لە یەکێک لە مەزادخانەکانی ژاپۆن بە 12 هەزار دۆلاری ئەمریکی فرۆشرا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەوەش بەرزترین نرخی ترێیە لە جیهاندا، پێنج ساڵ پێش ئێستا نرخی هێشوویەک لەو ترێیە بە پێنج هەزار دۆلار بوو.
لە نەوەدەکانی سەدەی ڕابردووەوە ترێی جۆری Ruby Roman لە پارێزگای ئیشیکاوا بەرهەم دەهێنرێت، لە ساڵی 2007ـەوە جۆرێکی تری بەرهەمهێنرا. ئەم جۆرە ترێیە دەنکەکانی خڕ و گەورەیە، هەر دەنکێکی دەگاتە سێ سانتیمەتر و کێشەکەشی دەگاتە 20 گرام.