ناس کورد-
لە نوێترین تۆماری دەنگیی دزەپێکراودا، نوری مالیکی هێرشی توند دەکاتەسەر موقتەدا سەدر و دەڵێت، قۆناغی داهاتوو قۆناغی شەڕە و دژی موقتەدا سەدر شەڕ دەکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەشی چوارەمی تۆمارە دەنگییە دزەپێکراوەکەی نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا (شەممە 16-7-2022) بڵاوکرایەوە و تیایدا دەڵێت، "قۆناغی داهاتوو قۆناغی شەڕە، بۆ ڕووبەڕووبوونەوە و شەڕ لە دژی موقتەدا سەدر هێرش دەکەینەسەر نەجەف."
لە تۆمارە دەنگییەکەدا مالیکی دەشڵێت، " ھەرکەسێک بەرگری لە خۆی دەکات، منیش بەرگری لە خۆم دەکەم، متمانەم بە سوپا و پۆلیس نییە، بەڵکو خۆم پڕچەک دەکەم و شەڕ دەکەم، دەبابە و زرێپۆش و درۆنمان هەیە."
هاوکات مالیکی، هێرش دەکاتەسەر بەرپرسانی حەشدی شەعبی و دەڵێت، "حەشدی شەعبی لەلایەن ترسنۆکەکانەوە کۆنتڕۆڵ کراوە."