گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

’’هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار’’ دەبرێتە پەرلەمانی عێراق

2022.07.16 - 21:22
App store icon Play store icon Play store icon
’’هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار’’ دەبرێتە پەرلەمانی عێراق

ناس کورد- 

سەرچاوەیەکی سیاسی ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ڕۆژی دووشەممەی سەرۆکایەتی پەرلەمان لەگەڵ سەرۆک فراکسیۆنەکان گرنگترین تەوەر پرسی سەرۆک کۆمار و دانیشتنی داهاتووی پەرلەمان دەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەو سەرچاوە سیاسییە (شەممە 16-7-2022) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، " لە كۆبوونەوەكەدا تاووتوێی میكانیزمی كارەكانی پەرلەمان لە خولی دووەمی یاساداندا دەكرێت، جگە لە کۆمەڵێک تەوەری دیکە." 

 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "گرنگترین پرس کە لە کۆبوونەوەکەدا باس دەکرێت، پرسی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار و ئامادەكارییە بۆ دانیشتنی داهاتوو، هەروەها زانینی دوایین هەڵوێست و بڕیاری لایەنە كوردییەكان لەسەر ئەو پۆستە." 

 

لە ڕاگەیەنراوێکی فەرمیدا سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ شەممە بانگهێشتی سەرۆکی فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کرد بۆ دانیشتنێکی تایبەت لە ڕۆژی دووشەممە.