گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

وەزارەتی پەروەردە وادەی دەستپێکردنەوەی خوێندن دیاری دەکات

2022.07.16 - 19:08
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتی پەروەردە وادەی دەستپێکردنەوەی خوێندن دیاری دەکات

ناس کورد- 

وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ ره‌ت دەکاتەوە كه‌ واده‌ی‌ كردنه‌وه‌ی‌ ده‌رگای‌ قوتابخانه‌كان دیاری‌ كرابێت و دەڵێت، وه‌زاره‌ته‌كه‌یان كۆ ده‌بێته‌وه‌ و دواتر بڕیار له‌سه‌ر واده‌ی‌ كردنه‌وه‌ی‌ ده‌رگای‌ قوتابخانه‌كان ده‌درێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەنگۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە کە سه‌ره‌تای‌ مانگی‌ 9 ده‌رگای‌ قوتابخانه‌كان ده‌كرێنه‌وه‌، لەکاتیکدا ساڵانی‌ ڕابردوو 15-9 بۆ ده‌سپێكردنی‌ ساڵی‌ نوێی‌ خوێندنی‌ دیاری‌ كرابوو.

 

لەوبارەیەوە سامان سیوه‌یلی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا (شەممە 16-7-2022)  "ئه‌وه‌ی له‌ میدیاكان بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ سەرەتای مانگی 9 پرۆسه‌ی خوێندن ده‌ستپێده‌كاتەوە ڕاست نییه‌." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " تا ئێستا واده‌كه‌ی دیاری نه‌كراوه‌ كه‌ ئه‌مساڵ كه‌ی پرۆسه‌ی خوێندن ده‌ست پێ بكات، وه‌زاره‌ت كۆبوونه‌وه‌ی خۆی ده‌كات، ئه‌وكات واده‌ی ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی خوێندن دیاری ده‌كرێت."