کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد موقتەدا سەڕۆکی ڕەوتی سەدر ڕەتی کردەوە لە سەر بودجەی گشتی مەزارگە بۆ محەمەد باقر سەدری باوکی درووست بکرێت. . بەپێی نوسراوێکی وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى عێراق زیاتر له45 ملیار دینار بۆ درووستكردنى مه‌زارگه‌ى محەمەد باقر سه‌در، باوكى موقته‌دا سه‌در سەرۆکی ڕەوتی سەدر تەرخانکراوە. . نوسراوەکە 18ی مانگی ڕابردوو دەرکراوە و ئاڕاستەی کۆمپانیای جامی ترکی کراوە بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکە. . له‌وباره‌وه، موقته‌دا سه‌در سەرۆکی ڕەوتى سه‌در له هه‌ژماری خۆی له‌تویته‌ر ڕایگه‌یاندوه، ده‌ستبه‌جێ ڕێگه‌نادرێت كاربكرێت لهمهزارگهى شه‌هیدى یه‌كه‌م، چ له‌لاى حكومه‌ته‌وه یان له‌ناوخۆوه بێت یاخود هه‌ر لایه‌نێكى تر له‌ده‌ره‌وه بێت، ئه‌وان وه‌كو بنه‌ماڵه‌كه‌یان مه‌زارگه له‌سه‌ر موڵك و ماڵى گشتى و به‌پاره‌ى هه‌ژاران دروستناكه‌ن. . هه‌ر لهتوێتهكهیدا سەرۆکی ڕەوتى سه‌در نووسیویه‌تى، له‌سه‌ر لایه‌نى ئه‌منیى مه‌زارگه‌كه پێویسته ڕێگه نه‌ده‌ن هیچ كارێكى له‌و شێوه‌یه بكرێت و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه كاردانه‌وه‌ى دیكه‌یان ده‌بێت.