گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

چوارچێوەى شیعى: پەرلەمان ئەم هەفتەیە سەرۆککۆمار هەڵبژێرێت

2022.07.15 - 23:57
App store icon Play store icon Play store icon
چوارچێوەى شیعى: پەرلەمان ئەم هەفتەیە سەرۆککۆمار هەڵبژێرێت

ناس کورد-

 

چوارچێوەى هەماهەنگى رایگەیاند، لەکۆبوونەوەى بەردەوامدا دەبێت بۆ دیاریکردنى کاندیدى سەرۆک وەزیران لەچەند رۆژى داهاتوودا، داواش لەسەرۆکایەتى پەرلەمان دەکات وادەیەک دیاریبکات بۆ هەڵبژاردنى سەرۆککۆمار لەم هەفتەیەدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

چوارچێوەى هەماهەنگى لە راگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، لە دانیشتی کراوە و بەردەوامدا دەبێت بۆ دیاریکردنى سەرۆک وەزیران لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا، بەپێی ئەو میکانیزمانەی کە چوارچێوەکە دایناوە.

 

چوارچێوەی هەماهەنگی داواش لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران دەکات لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا دانیشتنێک بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار ئەنجام بدات.

 

 هەروەها داوا لە لایەنە کوردستانییەکان دەکات دیالۆگەکانیان چڕبکەنەوە بۆ رێککەوتن لەسەر کاندیدى سەرۆککۆمار یان میکانیزمی هەڵبژاردنی، پێش ئەنجامدانی دانیشتنی پەرلەمان، ئەوەش بەئامانجى خێراکردنی تەواوکردنی مەرجەکانی پێکهێنانی حکومەت.