گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پۆلیسى هەولێر؛ تەرمی بەڕێوەبەری پێشوی ئاوی کانی قرژاڵە بە سوتێندراوی دۆزرایەوە

2019.08.03 - 23:32
App store icon Play store icon Play store icon
پۆلیسى هەولێر؛ تەرمی بەڕێوەبەری پێشوی ئاوی کانی قرژاڵە بە سوتێندراوی دۆزرایەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- شەهرام عەزیز سەرچاوەیەکی بەرپرس لە پۆلیسی هەولێر بە ناس کوردى ڕاگەیاند، بەڕێوەبەری پێشووی ئاوی کانی قڕژاڵە بە سوتێندراوی دۆزراوەتەوە و سێ کەسیشیان لەسەر رووداوەکە دەستگیرکردووە. . سەرچاوەیەکی بەرپرس لە پۆلیسی هەولێر کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە ناس کوردی ڕاگەیاند، دوێنێ (هەینی، 2ی ئابی 2019)  تەرمی بەڕێوەبەری پێشووی ئاوی کانی قرژاڵەیان لە تووڕەق دۆزیوەتەوە و هەر ئەمڕۆش بکوژەکانیان دەستگیرکردووە. . ئەو سەرچاوەیە وتیشی، بکوژەکان ئافرەتێک و دوو پیاون و سبەینێش لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا وردەکاریی ڕووداوەکە دەخەنەڕوو. . بەڕێوەبەری پێشتووی ئاوی کانی قڕژاڵە کە ناوی، جەمال باپیر ئەحمەدە و ماوەیەک بەر لەئێستا، خۆی و ئۆتۆمبێلەکەی ئۆتۆمبێلەکەی دزرا. .