گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

بەیاننامەیەک لە حەلبوسییەوە لەبارەى هەڵبژاردنى سەرۆککۆمار

2022.07.15 - 21:24
App store icon Play store icon Play store icon
بەیاننامەیەک لە حەلبوسییەوە لەبارەى هەڵبژاردنى سەرۆککۆمار

ناس کورد-

 

محەمەد حەلبوسى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق داواى لە کوتلە سیاسییەکان کرد کێشەکانیان چارەسەر بکەن لەسەر پرسی هەڵبژاردنى سەرۆککۆمار، تا پەرلەمان رۆژى هەڵبژاردنى سەرۆک دیارى بکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حەلبوسى (15-7-2022) لە بەیاننامەیەکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە،  "لەگەڵ کۆتایی هاتنی پشووی یاسادانانى ئەنجومەنی نوێنەران و پشووی جەژنی قوربان و دەستپێکردنی خولی نوێی یاسادانان، داوا لە سەرۆکی هێزە سیاسییەکان و کوتلە پەرلەمانیەکان دەکەم، بەرپرسیارێتی هەڵبگرن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بۆ بەردەوامبوون لە هەڵبژاردنی سەرۆکی کۆمار".

 

 جەختیشیکردووەتەوە، پەرلەمان چاوەڕوانى چارەسەرکردنى ئەو کێشەیەیە، بۆ ئەوەی بتوانن ڕێوشوێنی پێویست بگرنەبەر، بەپێی بڕگەکانی دەستوور و پەیڕەوى ناوخۆ، بە ئامانجى دیاریکردنی ڕۆژی دانیشتنی هەڵبژاردنى سەرۆک و پێکهێنانی حکومەتی چاوەڕوانکراو.