گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پۆلیسی وڵاتەکە سەرجەم مزگەوتەکانی داخست

بە هۆی تەقەکردنەکەی نیوزلەنداوە 49 کەس کوژراون

2019.03.15 - 11:09
بە هۆی تەقەکردنەکەی نیوزلەنداوە 49 کەس کوژراون

 

ناس کورد-

لە ئەنجامی تەقەكردن لە دوو مزگەوتی شاری كریستچەرچی وڵاتی نیوزلەندا، بە گوێرەی ئامارە سەرەتاییەکان 49کەس کوژران و دەیان کەسی دیکەش برینداربوون، سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکەش بە "ناخۆشترین ڕۆژ" بۆ وڵاتەکەی وەسفی دەکات.

 

جاسیندا ئاردێرن سەرۆكوەزیرانی نیوزلەندا لە وتارێكدا لە بارەی ڕوداوەکەوە ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ  ناخوشترین ڕۆژی نیوزلەندایە، كە تەقە لە دوو مزگەت كراوە و بەهۆیەوە نزیكەی 60 قوربانی لەو كارە قێزەونە هەیە".

 

پۆلیسی نیوزلەنداش ڕایگەیاندووە: "4 گومانلێكراو دەستگیركراون دوای ڕوداوەكە،کە 3 پیا و ژنێکن".

میدیاکانی وڵاتەکەش ئاشکرایانکردووە کە یەکێک لە بکەرانی ڕووداوەکە، بە ڕەگەز ئوستورالیە.

 

وە هەروەها بۆ ڕیگری لە وەی ڕوداوی دیکەی هاوشێوە بە دوایدا نەیات، پۆلیسی نیوزلەندا سەرجەم مزگەوتەکانی وڵاتەکەی داخستووە، بۆ پاراستنی گیانی نوێژخوێنان.

 

ڕوداوەکە لە دوو مزگەوتی هەمان شاردا بووە و دوو چەکدار هێرشیان کردۆتە سەر نوێژخوێنانی ژن و پیاوی ئەو دوو مزگەوتە، کە پێشتر ڕوداوی لەو جۆرە لەو وڵاتەدا ئەنجام نەدراوە.