گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشوهەوا

پێشبینییەک بۆ وادەى نزم بوونەوەى پلەى گەرما

2022.07.15 - 10:39
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینییەک بۆ وادەى نزم بوونەوەى پلەى گەرما

ناس کورد-

 

کەشناسی هەرێم پێشبینیدەکات ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتی ساماڵ بێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سوک، سبەینێش پلەکانی گەرما نزم بێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

 

ئەمڕۆ 15- 7- 2022

 

کەش/ ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت  لەگەل بوونی تۆزێکی سووک لە ئەنجامی زیاد بوونی خێرایی با بە تایبەت لە سنوری پارێزگای هەولێر و ناوچە کانی باشووری هەرێم  .

 

خێراى با / لەسەرخۆ- مام ناوەند دەبێت (15- 25) کم/س لە هەندێک ناوچە چالاک دەبێت بۆ 30 کم/س.

 

ئاراستەی با /  لە گۆڕاندایە

 

مەوداى بینین / ( 7 – 9 ) کم  دەبێت .

 

پلەکانی گەرما / کە لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە بەرزتر دەبێت لە تۆمارەکانی دوێنێ

May be an image of map and text

سبەی 16- 7- 2022

 

کەش/ ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سوک لە هەندێک ناوچە .

 

پلەکانی گەرما/ نزم دەبێتەوە بە نزیکەی 1 تــا 2 پلە بەراورد بە تۆمارەکانی رۆژی پێشوو.

 

خێراى با / لەسەرخۆ- مام ناوەند دەبێت (10- 20 )کم/س

 

ئاراستەی با /  باشووری خۆرئاوا 

 

مەودای بینین /  ( 8 – 10 ) کم دەبێت .

 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

 

هەولێر  : 44

سڵێمانی : 44

دهۆک  : 42

کەرکوک : 45

هەڵەبجە : 45

سۆران  : 43

راپەرین : 44

گەرمیان : 46

 

بەشى پێشبینى / 15- 7- 2022