گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

وەزارەتی کارەبا هۆشداری بە هاووڵاتیان دەدات: بڕینی کارەبا دەستپێدەکات

2022.07.14 - 23:18
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتی کارەبا هۆشداری بە هاووڵاتیان دەدات: بڕینی کارەبا دەستپێدەکات

ناس کورد- 

وەزارەتی کارەبا هۆشداری بەو هاووڵاتیانە دەدات کە لەدەرەوەی پێوەری زیرەک سەرپێچیان كردووەتە سەر تۆڕی نیشتمانیی كارەبا و دەڵێت، هەفتەی داهاتوو هەڵمەتێكی فراوانی بڕینی كارەبای سەرپێچیكاران و سزادانیان دەست پێ دەكات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی ڕوونکردنەوەیەکەی وەزارەتی کارەبا:

 

روونكردنەوەیەك لە وەزارەتی كارەباوە

 

پێوەری زیرەك بە هیچ شێوەیەك سەرپێچی لەسەر ناكرێت و ئەو سەرپێچیكارانەش كە لە دەرەوەی پێوەرەكە سەرپێچیان كردووەتە سەر تۆڕی نیشتمانیی كارەبا و زیان بە بەرژەوەندیی هاوڵاتیان و دادپەروەریی لە دابەشكردنی كارەبا دەگەیەنن، راستەوخۆ لە رێگەی داتا سەنتەری پێوەری زیرەكەوە شوێنەکەیان دیاری كراوە.

وەزارەتی كارەبا، هەفتەی داهاتوو هەڵمەتێكی فراوانی بڕینی كارەبای سەرپێچیكاران و سزادانیان دەست پێ دەكات.