گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی: پێدانی قەرزی بچوک لە هەرێم دەستپێدەکاتەوە

2022.07.14 - 20:03
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی: پێدانی قەرزی بچوک لە هەرێم دەستپێدەکاتەوە

ناس کورد- 

بەڕێوەبەری سندووقی پشتیوانیی پڕۆژە بچووکەکانی گەنجان لە وەزارەتی کار ڕایگەیاند، لە داهاتوویەکی نزیکدا پێدانی قەرزی بچووک بە گەنجان دەستپێدەکاتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئارام ئەنوەر، بەڕێوەبەری سندووقی پشتیوانیی پڕۆژە بچووکەکانی گەنجان لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی (پێنجشەممە 14-7-2022) لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، " لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران لە گفتوگۆداین بۆ ئەوەی دووبارە پێدانی قەرزی بچووک بە گەنجان دەستپێبکاتەوە، ئێستا لە قۆناغی هەڵسەنگاندن و دانانی میکانیزمی نوێی دەستپێکردنەوەین و لە داهاتوویەکی نزیک دەستپێدەکاتەوە."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "قەرزەکە بە مەبەستی دامەزراندنی پڕۆژە و رەخساندنی هەلی کارە بۆ گەنجان، بڕی قەرزەکەش لە ملیۆنێک دینار تاوەکو 15 ملیۆن دینارە."

 

پڕۆژەی پێدانی قەرزی بچووک لە مانگی ئابی2011ـەوە دەستیپێکرد و لە 11-1-2016 بەهۆی قەیرانی داراییەوە راگیرا.