گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

زانیاریی نوێ لەبارەی پلەبەرزکردنەوە ئاشکرا کرا

2022.07.14 - 17:03
App store icon Play store icon Play store icon
زانیاریی نوێ لەبارەی پلەبەرزکردنەوە ئاشکرا کرا

ناس کورد-

جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە بۆ کاروکاری ئیدارە و میرە ڕایگەیاند، تا کۆتایی ئەمساڵ لیستی پلە بەرزکردنەوەی ئەفسەرانی پێشمەرگە ته‌واو دەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لیوا هۆشمەند حەیدەر، جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە بۆ کاروکاری ئیدارە و میرە (پێنجشەممە 14-7-2022) بە میدیای پارتیی ڕاگەیاند، لیستی بەرزکردنەوەی پلەی ئەفسەرانی یەکەکانی 70 و 80 لە ئەنجومەنی وەزیرانە و لە چەند رۆژی داهاتوودا تەواو دەبێت.

 

سەبارەت بە لیستی پلە بەرزکردنەوەی ساڵانی 2020 و 2021ی هێزەکانی پێشمەرگە، ئاماژەی بەوەکرد، "هەوڵمانداوە بۆ دوو مانگی داهاتوو لیستی ناوەکان ئامادە بکەین و بەرزی بکەینەوە، تا کۆتایی ئەمساڵ لیستی پلە بەرزکردنەوەی ئەفسەرانی پێشمەرگە ته‌واو دەبێت.

 

لە ماوەی ڕابردووشدا، ڕێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکی حکومەت بۆ کاروباری دارایی و ئابوری ڕایگەیاند، بەمنزیکانە پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەستپێدەکاتەوە.