گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’لە لیستى دەوڵەمەندەکان نامێنم’’

بیل گەیتس تەواوى سامانەکەى دەبەخشێت

2022.07.14 - 15:02
App store icon Play store icon Play store icon
بیل گەیتس تەواوى سامانەکەى دەبەخشێت

ناس کورد-

ملیاردێری ئەمریکی بیل گەیتس نیازی خۆی ڕاگەیاند، بۆ بەخشینى تەواوی سامانەکەی بە دامەزراوەی بیل و مێلیندا گەیتس کە سەر بە خۆی و هاوسەرى پێشوویەتی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

گەیتس لە زنجیرەیەک تویتدا ئاماژەى بەوەکردووە "پابەندم بە گەڕانەوەی سەرچاوە داراییەکانم بۆ کۆمەڵگا، بە شێوەیەک کە کاریگەری هەبێت لەسەر کەمکردنەوەی ئازارەکان و باشترکردنی ژیان، هیوادارم دەوڵەمەندەکانى دیکە هەنگاوى هاوشێوە بنێن".

 

وتیشى "لە کاتێکدا سەیری داهاتوو دەکەم، پلانم هەیە هەموو سامانەکەم بدەم بە دامەزراوەکە، ڕەنگە لە لیستی دەوڵەمەندترین کەسانی جیهان دەربچم".

 

هەروەها سوپاسی وەبەرهێنەری بەناوبانگی ملیاردێر وارن بافێتی کرد بۆ بەشدارییە درێژخایەنەکانی لە دامەزراوەی بیل و مێلیندا گەیتس، و وتی "بەخشندەییە سەرسوڕهێنەرەکەی" یارمەتی دامەزراوەکە داوە بۆ فراوانکردنی ئاواتەکانی.

 

گەیتس هەمیشە بە دەنگی بەرز باسی لە پێویستی وازهێنان لە سامانەکەی کردووە، تەنانەت پێشتر ڕایگەیاندبوو کە سامانەکەی ناگوازرێتەوە بۆ منداڵەکانی بۆ ئەوەی دەوڵەمەند بن، چونکە بەشێکی زۆری دەبەخشێت.