گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

پێشبینییەک لەپارتییەوە بۆ وادەى هەڵبژاردنى سەرۆککۆمار

2022.07.13 - 23:40
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینییەک لەپارتییەوە بۆ وادەى هەڵبژاردنى سەرۆککۆمار

ناس کورد-

 

پارتی دیموكراتی كوردستان پێشبیندەکات لەم مانگەدا دانیشتنى پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكکۆمار بەڕێوەبچێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماجد شنکالی پەرلەمانتارى پارتى لە پەرلەمانى عێراق بە کەناڵى عێراقییەى وت "گفتوگۆ لەگەڵ یەکێتی چڕتر دەکەنەوە تا ئەنجامدانی دانیشتنی ھەڵبژاردنی سەرۆککۆمار و سیناریۆی ساڵی ٢٠١٨ دووبارە نابێتەوە ”.

 

پێشبینیشیکرد "دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار لە نێوان ٢٠ بۆ کۆتایی مانگی تەمموز بەڕێوەبچێت". 

 

شنگالى جەختدەکاتەوە "پۆستی سەرۆك كۆمار شایستەی پارتییە، بەو پێیەی گەورەترین قەوارەی كوردییە".