ناس كورد-
چەندین بەڵگەنامەی هەواڵگریی کە ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست دەستیكەوتووە، ڕۆژی سەركردەیەكی گوماناوی ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) ئاشکرا دەكات بۆ دروستکردنی گەورەترین جبەخانەی کیمیایی کە تا ئێستا گرووپێکی چەكداری بتوانێت هەیبێت و دەیان یان سەدان هەزار کەسی بێتاوان بكوژێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە هاوینی 2014دا، ئەبوبەكر بەغدادی، سەركردەی ئەو كاتەی داعش كۆبوونەوەیەكی نهێنی لەگەڵ شارەزایەكی بواری چەكی كیمیایی بە ناوی ساڵح سەبعاوی كردووە كە نازناوەكەی ئەبو مەلیك بووە، ناوبراو پێشتر لە سەردەمی سەدام حوسێندا ئەفسەر بووە لە سوپای عێراق، و بەوە ناسراوە كە ئەزمونی لە پیشەسازی چەکی کیمیاییدا لە ڕووسیا وەرگرتووە.
بەپێی بەڵگەنامەكان، بەغدادی بانگهێشتی سەبعاوی كردبوو كە ئەو كاتە تەمەنی 52 ساڵ بوو بۆ ئەوەی بزانێت ئایا دەتوانێت ئامێر و سەرچاوەی گونجاو بۆ دروستكردنی چەكی كیمیایی بۆ ئەو رێكخراوە تیرۆریستییە دابین بكات، بەجۆرێك ئەفسەرەكەی پێشوو پێی وتووە كە دەتوانێت زۆر شت بكات لەو بوارەدا.
بهڵگهنامه ههواڵگرییهكانی كوردستانی عێراق كە دەستی واشنتن پۆست كەوتووە ئاماژهیان بهوه كردووه كه سەبعاوی كهسایهتییهكی نادیار و گوماناوی ناو داعش بووه، له ماوهی شهش مانگدا به دوای دروستكردنی گهورهترین جبهخانهی كیمیایی بووه كه تاكو ئێستا گرووپێكی تیرۆریستی بتوانێت هەیبێت بۆ ئهوهی له ناوهوه و دهرهوهی خاكی عێراق بهكاری بهێنێت.
بەرپرسانی ئەمەریکا لە ساڵی 2014 و لە ڕێگەی چاودێریی ئەلیکترۆنیەوە زانییان کە سەبعاوی کار لەسەر بەرهەمهێنانی چەكێكی نوێی بەهێز دەکات بە بەكارهێنانی مادەی ژەهری بۆتولینیۆم و ڕیسین کە زۆر کوشندەن.
بۆیە مادەی ژەهراوی بۆتولینیۆم دۆزرایەوە کە ماددەیەكی ژەهری دەمارییە و لە هەمان ئەو بەکتریانەوە وەرگیراوە کە دەبێتە هۆی ژەهراویبوونی خۆراک، پێشتر لەلایەن ئەمریکا و یەکێتی سۆڤیەتەوە لە کاتی جەنگی سارددا دۆزرایەوە، هەروەها ماددەی ڕیسین کە ژەهرێکی كوشندەیە و پێشتر یەكێتی سۆڤیەت بۆ تیرۆركردنی سیاسی بەكاریهێناوە.
کاربەدەستانی ئێستا و پێشووی ئەمەریکا رایانگەیاند، مەبەستی سەبعاوی دروستکردنی کۆگایەکی گەورەی جۆراوجۆری ماددە کیمیایی و بایۆلۆجیەکان بووە بۆ بەکارهێنان لە هەڵمەتە سەربازییەکان و هەروەها لە هێرشە تیرۆریستییەکانی سەر شارە گەورەکانی ئەوروپا.
بەرپرسێکی باڵای ئەمریکی ئاگادار لە ئۆپەراسیۆنەکانی داعش وتی: ئەوان هەوڵیان دەدا بە تایبەتی ئەوروپای ڕۆژئاوا بکەنە ئامانج.
پێشتر راپۆرتهكان باسیان له دروستكردنی چهكی كیمیایی داعش كردبوو، بهو پێیهی نزیكهی بیست جار كلۆر و گازی خهردهڵیان بهكارهێنراوه بهرامبهر هێزەكانی پێشمەرگە و عێراقییهكان، له سهرهتای ساڵی 2015هوه تا ڕزگاركردنی شاری موسڵی عێراق دوای دوو ساڵ.
تاکە ئاماژەی گشتی حکومەتی ئەمریکا بۆ سەبعاوی لە کۆنگرەیەکی ساڵی 2015ی پنتاگۆندا هات کە کوژرانی "ئەندازیاری چەکی کیمیایی" بە ناوی ئەبو مەلیک لە هێرشێکی ئاسمانیدا ڕاگەیاند.
لەو کاتەدا کەم کەس زانیبووی لە جددیەتی ئەزموونی سەباوی یان دیدگای ئەو بۆ دابینکردنی چەکی ترسناک بۆ داعش بۆ زیادکردنی ئەو هەڵمەتە تیرۆریستییەی کە ڕێکخراوەکە لە ئەوروپا ئەنجامی دەدا.
ئەمیری چەکی کیمیایی
گریگۆری کۆبلێنتز، شارەزای بواری چەکی کیمیایی و بایۆلۆجی و بەڕێوەبەری پرۆگرامی دەرچووانی بەرگری زیندوو دەڵێت: "ئەگەر ئەبو مەلیک لە ژیاندا بووایە، ئەوە بەهۆی ئەزموونی کارکردنی لە بەرنامەی كیمیایی ڕژێمی سەدامدا، مەترسییەکانی چەکی کیمیایی لەبەردەستی داعش زیاتر دەبوو".
وتیشی: "بەتەواوی ترسناكە بیر لەوە بكەینەوە كە ئەگەر داعش چەكی كیمیایی بەكاربهێنابا، نەك دەمانچە و بۆمب، بۆ ئەنجامدانی یەكێك لە هێرشەكانی لە شارێكی گەورەی ئەوروپا".
کۆتاییەکەی
هەرچەندە هێزەكانی هاوپهیمانان به سهرۆكایهتی ئهمریكا شەریان دەستپێكردبوو بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئهو خاكهی كه له لایهن داعشهوه كۆنتڕۆڵكرابوو، بەڵام پێویست بوو زوو چارەسەرێك بۆ هەڕەشە کیمیاییەکە بدۆزرێتەوە، بۆیە بەرپرسانی پنتاگۆن بڕیاریاندا بەخێرایی هەنگاو بنێن بۆ نەهێشتنی سەبعاوی پێش ئەوەی چانسی دروستکردنی چەکی گەورەتر و باشتری هەبێت، بۆیە بەرپرسانی ئەمریکی توانیان چاودێری هاتووچۆی ڕۆژانەی بکەن لە تاقیگەکەیەوە لە زانکۆی موسڵ بۆ ماڵەکەی لە گەڕەکێکی نیشتەجێبوون بە ناوی ئەلمیثاق، نزیکەی شەش میل لێیەوە دوورە.
پاشنیوەڕۆیەکی کۆتایی مانگی یەکی ساڵی 2015، سەبعاوی لە کارەکەیەوە بە ئۆتۆمبێل دەگەڕایەوە ماڵەوە، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان مووشەکێکی تەقاند کە خۆی کێشا بە ئۆتۆمبێلەکە و سەرجەم سەرنشینەکانی کوشت.