ناس كورد-
سەرۆكی جڤاتی گشتی و ئەندامی خانەی راپەڕاندنی گۆڕانی دەستلەكاركێشاوە سەبارەت بە پرسی ئاڵوگۆڕی پۆستە ئیدارییەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە لە نێوان یەکێتی و گۆڕان دەکات و دەڵێت، "یه‌کێتی داوای ئاڵوگۆڕ لە پۆستی پارێزگاری سلێمانی و پۆستەکانی تر ده‌کات، هه‌رکاتێک یه‌کێتی بڕیاریدا گۆڕانیش ئاماده‌یه، دەشڵێت،"چاوه‌ڕێی ئه‌م کۆنفڕانسه ده‌که‌ین که کۆنفڕانسمان به‌ست لە مانگی هەشت، ئه‌وکاته پرسی مانەوە یا کشانەوەی گۆڕان لە حکومەت یه‌کلایی ده‌که‌ینه‌وه . "
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
جەمال حاجی محەمەد، سەرۆكی جڤاتی گشتی و ئەندامی خانەی راپەڕاندنی گۆڕانی دەستلەكاركێشاوە دەربارەی ئاڵوگۆڕی پۆستە ئیدارییەکانی سلێمانی و هەڵەبجە بە دەنگی ئەمریكای ڕایگەیاند، "زۆر ده‌مێکه بڕیار وابووه ئه‌و ئاڵوگۆڕه بکرێت، هه‌ردوو لاشمان( گۆڕان و یەکێتی) هه‌تا پێش هه‌ڵبژاردنه‌کان ڕێککه‌وتنین ئاڵوگۆڕه‌کان به‌یه‌که‌وه بکه‌ین، به‌ڵام هه‌تا ئێستا ئه‌و ئاڵوگۆڕه نه‌کراوه وه‌کو پێویست یه‌کێتی وه‌کو خۆی هه‌ندێک ئاڵوگۆڕی کرد، به‌ڵام ئاڵوگۆڕه‌کان وه‌کو پێویست ئێمه و ئه‌وان بۆ ئاڵوگۆڕی پۆسته‌کانی پێشوو نه‌کراوه."
سەبارەت بەوەی باس له‌وه ده‌کرێت که ئاڵوگۆڕی پۆستی پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه ده‌که‌ن له‌نێوان یه‌کێتی و گۆڕاندا هه‌تا چه‌ند ئه‌وه دروسته؟ لە وەڵامدا جەمال حاجی محەمەد وتی" ئه‌وه‌شیان داواکردووه، به‌ڵام هه‌تا ئێستا بڕیاری لێنه‌دراوه. "
سەرۆكی جڤاتی گشتی و ئەندامی خانەی راپەڕاندنی گۆڕانی دەستلەكاركێشاوە زیاتر وتی" یه‌کێتی داوای ئاڵوگۆڕ ده‌کات بڕیار وابوو به دووساڵ جارێک ئاڵوگۆڕ بکرێت، به‌ڵام ئێستا زۆر دواکه‌وتووه هه‌تاوه‌کو هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا ده‌کرێته‌وه ده‌بووایه ئه‌و ئاڵوگۆڕه بکرایه، به‌ڵام نه‌کراوه له‌وانه‌یه به‌پێی ڕێککه‌وتنه‌که‌ی ساڵانی ڕابردوو ئه‌و پۆسته ئاڵوگۆڕ بکرێت. "
دەربارەی ئەوەی کێ ڕێگره له‌وه‌ی ئه‌و ئاڵوگۆڕه ئه‌نجام بدرێت و ئه‌و ڕێککهوتنهجێبهجێ بکرێت؟ لە وەڵامدا جەمال حاجی محەمەد وتی" نازانم بڵێم کێ ڕێگره، له‌گۆڕان که‌س ڕێگر نییه، ده‌سه‌ڵات ئێستا لای یه‌کێتیه هه‌رکاتێک یه‌کێتی بڕیاریدا گۆڕانیش ئاماده‌یه. "
لەبارەی ئامادەیی گۆڕان بۆ ڕادەستكردنەوەی پۆستی پارێزگاری، وەڵامەکەی سەرۆکی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان بەمجۆرەبوو" به‌پێی ڕێککه‌وتنه‌که ده‌توانین پۆستی پارێزگاری سلێمانی ره‌ت بکه‌ینه‌وه و پۆستی پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه وه‌ربگرین. "
له‌ماوه‌کانی ڕابردوودا باس له‌وه کرا که به‌رپرسی پۆلیس دارستان که سه‌ر به بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه ڕازی نه‌بووه یان پۆسته‌که‌ی خۆی ڕاده‌ست نه‌کردۆته‌وه ئێوه ئاگاداری ئه‌و بابه‌ته‌ن؟ لە وەڵامدا جەمال حاجی محەمەد بەمجۆرە بوو" به‌شێوه‌یه‌کی فه‌رمی نه‌خێر، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌کی ئاسایی داوایان لێکردبوو ئه‌و پۆسته ڕاده‌ست بکاته‌وه ئه‌ویش وتبووی من وه‌کو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه ئه‌و پۆسته‌م پێدراوه هه‌رکاتێک گۆڕان فه‌رمانیکرد ڕاده‌ستی ده‌که‌مه‌وه. "
دەربارەی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاکان، سەرۆكی جڤاتی گشتی و ئەندامی خانەی راپەڕاندنی گۆڕانی دەستلەكاركێشاوە ڕایگەیاند" ئێمه هه‌موو کاتێک داوامان ئه‌وه‌یه هه‌ڵبژاردن دوانه‌که‌وێت و له‌کاتی خۆیدا بکرێت. "
"به‌پێی زانیاری ئێمه گۆڕانه‌کان وه‌کو خۆیان ماونه‌ته‌وه، به‌ڵام سزای حیزبه‌که‌ی خۆیانداوه و ده‌نگیان نه‌داونه‌تێ و گۆڕان ده‌نگی که‌می هێنا"
گۆڕان پێیوایه ئه‌و پۆستانه‌ی ئێستا هه‌یه‌تی به‌ده‌ستی ده‌هێنێنه‌وه ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاکان بکرێته‌وه به‌تایبه‌ت له‌سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و سلێمانی؟
لە وەڵامدا جەمال حاجی محەمەد بەمجۆرە بوو" ئه‌و هه‌ڵبژاردن ده‌زانێت چونکه ئێمه له هه‌ڵبژاردنی ڕابردوودا شکستێکی گه‌وره‌مان به‌ده‌ستهێنا ئایا هه‌ڵسوڕاوانی گۆڕان سزامان ده‌دات و ده‌نگمان ناده‌نێ؟ به‌پێی زانیاری ئێمه گۆڕانه‌کان وه‌کو خۆیان ماونه‌ته‌وه، به‌ڵام سزای حیزبه‌که‌ی خۆیانداوه و ده‌نگیان نه‌داونه‌تێ و گۆڕان ده‌نگی که‌می هێنا، له‌به‌رئه‌وه دڵنیا نیین ئه‌و پۆسته به‌ده‌ستده‌هێنینه‌وه یان ناهێنینه‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه له‌گه‌ڵ پرۆسه‌ی دیموکراسیدان. "
ئه‌و پرسه‌مان (کشانەوە یا مانەوەی گۆڕان لە حکومەت ) زۆر گفتوگۆ کردووه چاوه‌ڕێی ئه‌م کۆنفڕانسه ده‌که‌ین که کۆنفڕانسمان به‌ست ئه‌وکاته ئه‌و پرسه یه‌کلایی ده‌که‌ینه‌وه به‌ڕاستی یه‌کێک له هۆکاره‌کانی ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌نگ نه‌هێنین له هه‌ڵبژاردندا به‌شداریکردنی گۆڕان بوو هه‌م له‌حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هه‌م له‌هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان بوو. "
وتیشی" بڕیاروابوو کۆنفڕانس مانگی حه‌وت بکرێت، به‌ڵام هاوڕێیانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتمان دوایان لێ‌کردین دوابخرێت بۆ مانگی هه‌شت. "
جەمال حاجی محەمەد وتی" نه‌خێر دره‌نگ نابێت چونکه هه‌ڵبژاردن دواده‌که‌وێت، به‌دڵنیاییه‌وه پرسی کشانەوە لە حکومەت یەکلایی دەکەینەوە. "
" ئه‌گه‌ر وه‌کو پێویست ئه‌و به‌شداریکردنه له‌حکومه‌ت سوودی نه‌بووبێت و زیانی هه‌بوو بێت بۆچی جارێکی تر توشی کێشه بین! "
جەمال حاجی محەمەد بەمجۆرە بوو" نه‌خێر بۆ هه‌ڵبژاردن نییه، ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌ی ڕابردوودا وه‌کو پێویست ئه‌و به‌شداریکردنه له‌حکومه‌ت سوودی نه‌بووبێت و زیانی هه‌بوو بێت بۆچی جارێکی تر توشی کێشه بین! باشتروایه جه‌ماوه‌ر و هه‌ڵسوڕاوانی گۆڕان چیان ده‌وێت ئه‌وه بکه‌ین. "
ئایا هه‌موو وه‌زیر و کادیرانی گۆڕان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان بکشێنه‌وه؟ یاخود ڕای جیاوازیان هه‌یه؟
جەمال حاجی محەمەد ڕەتیکردەوە هیچ وەزیر و کاربەدەستێکی گۆڕان لە ناو حکومەتی هەرێم لە گەڵ کشانەوە نەبن لە حکومەت لەو ڕووەوە وتی" هیچ که‌سێک تائێستا نه‌یوتووه ناکشێمه‌وه هه‌تا ئه‌وکاته‌ی که ڕاده‌گه‌یه‌نرێت مه‌رج نییه چۆن بێت. "