گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر دەڵێت

تەندروستیی جیهانی: كۆرۆنا كۆتایی نەهاتووە و شەپۆلی نوێ بەڕێوەیە

2022.07.12 - 18:25
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستیی جیهانی: كۆرۆنا كۆتایی نەهاتووە و شەپۆلی نوێ بەڕێوەیە

ناس كورد-

سەرۆكی ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایگەیاند، هێشتا پەتای كۆرۆنا كۆتایی نەهاتووە و چەند شەپۆلێكی تر پەتاكە بەڕێوەیە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

تێدرۆس ئەدهانۆم گێبریێسۆس لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا (12ی تەموزی 2022) ڕایگەیاند، "شەپۆلە نوێیەكانی كۆرۆنا بەڵگەی ئەوەن كە هێشتا پەتاكە كۆتایی نەهاتووە.

 

وتیشی، "شەپۆلی نوێی پەتاكە دەردەكەوێت و جارێكی تر فشار دەخاتەوە سەرمان، بۆیە پێویستە ڕووبەڕووی ببینەوە."

 

جەختیكردەوە كە پێویستە "لەگەڵ زیادبوونی حاڵەتەكانی داغڵبوون بە نەخۆشخانە، حكومەتەكان ڕێكار و ڕێنمایی نوێ بسەپێنن."