گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەڵامەکەی بزانە

ئایا تەڵاق لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ئامێرەکانی پەیوەندی دەکەوێت؟

2022.07.12 - 11:13
App store icon Play store icon Play store icon
ئایا تەڵاق لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ئامێرەکانی پەیوەندی دەکەوێت؟

ناس کورد- 

لە نوسینێکدا دادوەر، کامەران ڕەسول سەعید وەڵامی ئەو پرسیارە دەداتەوە کە "ئایا تەڵاق لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و هۆکارەکانی پەیوەندیی هاوچەرخ دەکەوێت؟" ئەو دادوەرە دەڵێت، لە دادگاکانی هەرێمی کوردستان لە سەرەتای درووستبوونی ئەم جۆرە تەڵاقە پێیان وابوو ناکەوێت مادام لە ڕێگەی پەیوەندی هاوچەرخەوە بووە، بەڵام ئێستا بۆ چوونەکە گۆڕاوە و دەڵێن، دەکەوێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی نوسینەکەی دادوەر، کامەران ڕەسوڵ سەعید: 

 

بەناوی خودای گەورە و میهرەبان

پرسیارێکی هەستیار و زۆر گرنگ دەکرێت دەربارەی تەڵاق.. ئایا تەڵاق لەڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و هۆکارەکانی پەیوەندی کردنی هاوچەرخ وەک تەڵاقدان لە ڕێگەی مۆبایلەوە بە دەنگ یان لە ڕێگەی واتسب و مسنجر و فایبەر ...هتد ئنجا چ تنها بە دەنگ بێت یان بە دەنگ و ڕەنگ بێت ئایا ئەو تەڵاقە دەکەوێت یان نا ؟....

 

بۆ وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارە ئەبێت بچینەوە خزمەت قورئانی پیرۆز و فەرموودەکانی پێغەمبەرمان (محمد) علیە السلام ...ئەم دوو سەرچاوەی ئیسلام بێ دەنگیان هەڵبژاردووە و باسیان لێوەنەکردوە..و کاتێک دەگەڕێینەوە سەردەمی هاوەڵانی پێغەمبەرمان (د .خ)  لەسەر بێت ئەم بابەتەش لای ئەوان ئامادەیی نەبووە تا قسە و باسی لەسەر بکەن هەتا لە دوای شوێنکەوتوان و شوێن کەوتوانی شوێن کەوتووانیشدا باسی لێوە نەکراوە (تابع و تابعین ) .

 

بۆیە ئەم بابەتە پێوویستی بە اجتهادێکی وورد و درووست هەیە کە لە گەڵ پایە جێگیرەکانی ئیسلامدا ناکۆک نەوەستێتەوە..

ئەگەر بگەڕێینەوە سەر بۆ چوونی هەندێک لە زانایانی ئاینی ئیسلامی پیرۆز کە لەم سەردەمەدا دەژین بۆ چوونیان جیاوازە هەندێک بۆچوونیان وایە تەڵاقەکە لە ڕێگەی ئەم پەیوەندییە هاوچەرخانەوە دەکەوێت..هەندێکی تریان بۆ چوونیان وایە ناکەوێت .لەوە گرنگتر ئەوەیە هەندێک لە یاساکانی ئەو دەوڵەتانەی کە شەرعی خودا جێبەجێدەکەن لە ڕووی تەڵاقەوە  پییان وایە ئەو تەڵاقە ناکەوێت  بۆ نموونە امارات ..

 

هەتا ئەم بابەتە لە  دادگاکانی هەرێمی کوردستان  لە سەرەتایی درووستبوونی ئەم جۆرە تەڵاقە پێیان وابوو ناکەوێت مادام لە ڕێگەی پەیوەندی هاوچەرخەوە بووە...بەڵام ئێستا بۆ چوونەکە گۆڕاوەو دەڵێن دەکەوێت ...

ڕای درووست بە بۆ چوونی من ئەوەیە دەکەوێت بۆچی چونکە خودای گەورە جل جلالە لە قورئانی  پیرۆزدا دەفەرموێت .. ﴿ الطَّلَاقُ مَرَّتَانِ فَإِمْسَاكٌ بِمَعْرُوفٍ أَوْ تَسْرِيحٌ بِإِحْسَانٍ وَلَا يَحِلُّ لَكُمْ أَنْ تَأْخُذُوا مِمَّا آتَيْتُمُوهُنَّ شَيْئًا إِلَّا أَنْ يَخَافَا أَلَّا يُقِيمَا حُدُودَ اللَّهِ فَإِنْ خِفْتُمْ أَلَّا يُقِيمَا حُدُودَ اللَّهِ فَلَا جُنَاحَ عَلَيْهِمَا فِيمَا افْتَدَتْ بِهِ تِلْكَ حُدُودُ اللَّهِ فَلَا تَعْتَدُوهَا وَمَنْ يَتَعَدَّ حُدُودَ اللَّهِ فَأُولَئِكَ هُمُ الظَّالِمُونَ ﴾.

السورة ورقم الآية: سورة البقرة (229).

لەم سورەتە جوانەوە ئەوەمان بۆ ڕوون دەبێتەوە کە خودای گەورە جل جلالە هۆکارەکانی خستنی تەڵاقی قەتیس نەکردوە نەی فەرمووە ئیلا ئەبێ بەو ڕێگەیە پیاو هاوسەرەکەی تەڵاق بدات ئەمە لە لایەک لە لایەکی ترەوە ئەسل لە کرداردا ڕێ پێدراوە مەگەر دەقێک بێت و حرامی بکات کەواتە تەڵاق لە ڕێگەی تۆڕەکانی  پەیوەندی کردنی سەردەمیانە دەکەوێت چونکە دەقێک نیە لە قورئانی پیرۆز یان فەرموودەکانی سەروەرمان  ڕێگری کردبێت لەوەی تەڵاق ناکەوێت لە ڕێگەی هۆکارەکانی پەیوەندیکردنی سەردەمیانە ،  هەتا دادگای پێداجوونەوەی هەرێمی  کوردستانیش لە ئێستادا بۆ جوونیان وایە کە ئەو جۆرە تەڵاقانە بەو ڕێگایانە دەکەوێت.....و مەرجە خستنی تەڵاق دوو مەرجی تیا بێت...یەکەم دەستەواژەکەی تنجیز بێت ...و دەستەواژەی تەڵاقەکە بسەلمێت .

خودایە لێمان خۆش ببە ئەگەر هەڵەمان کردبێت .

نوســیـنی  دادوەری بەرێز  /  کامران رسول  سعید

١٢/٧/٢٠٢٢