گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ڕاگەیەنراوێک لە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمەوە

2022.07.11 - 20:56
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاگەیەنراوێک لە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمەوە

ناس کورد- 

دامەزراوەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە دەروازەی حاجی ئۆمەران دەستیان بەسەر 19 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گرت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان (دووشەممە 11-7-2022) ڕایگەیاند، "له‌ هه‌وڵه‌ به‌رده‌وامه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له‌ پێناو سه‌قامگیری كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان و بوونیاتنانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ته‌ندروست، له‌ 27ـی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵدا له‌ ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران، توانرا ده‌ستبه‌سه‌ر 19 كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ جۆری تلیاكدا بگرن." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " ئێمه‌ له‌ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان هاونیشتمانیان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌، دامه‌زراوه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش له‌پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ته‌ندروست و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر، هه‌رده‌م چاوكراوه‌ ده‌بین." 

 

لە ڕآگەیەنراوەکەدا ئەوەش هاتووە، " تۆمه‌تباران و بازرگانانی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستگیرده‌كه‌ین و راپێچی به‌رده‌م دادگایان ده‌كه‌ین."