گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’نازانین چی ڕوویدا’’

زانیاریی نوێ لەسەر کەیسەکەی لاهور شێخ جەنگی و بافڵ تاڵەبانی

2022.07.11 - 19:43
App store icon Play store icon Play store icon
زانیاریی نوێ لەسەر کەیسەکەی لاهور شێخ جەنگی و بافڵ تاڵەبانی

ناس کورد-

سۆشیاڵ میدیای لاهور شێخ جەنگی و میدیای فەرمیی یەکێتی دوو نوسراوی جیاوازی دادگای کەرخی بەغدایان سەبارەت بە ئەنجامی سکاڵایەکی لاهور شێخ جەنگی بڵاوکردووەتەوە، کە پێشتر ناوبراو لەسەر یەکێتی تۆماریکردبوو، کەسێکی نزیکی ناوبراویش دەڵێت، سەرەتا دادگا لەبەرژەوەندی لاهور شێخ جەنگی بڕیاریدا، کەچی دواتر هامش لەسەر نوسراوەکە نوسراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ئەو نوسراوەی سۆشیاڵ میدیای لاهور شێخ جەنگی (دووشەممە 11-7-2022) بڵاویکردووەتەوە، دادگای کەرخ بە فەرمانی سالاری (امر ولائی) هەموو گۆڕانکارییەکانی یەکێتیی ڕاگرتووە و بڕیاری دوورخستنەوەی لاهور شێخ جەنگیش لە (هاوسەرۆکی یەکێتی) ڕاگیراوە، هەروەک حجزیشی خستووەتە سەر دۆسیەی یەکێتی لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق.

 

دواتر میدیای یەکێتی نوسراوێکی جیاوازی هەمان دادگای بڵاوکردەوە، گوایە دادگای کەرخ لە ڕۆژی 12 ی حوزەیران، سکاڵاکەی لاهور شێخ جەنگی لە سەر یەکێتیی نیشتیمانی ڕەتکردووەتەوە.

 

لەوبارەیەوە گۆران ساڵەح، پارێزەر و شارەزای یاسا، کە هەردوو نوسراوەکەی دادگای کەرخی بینیووە، بەدەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاندووە، "ئەو بڕیارەی کە جاری یەکەم دادگای کەرخ لە دژی یەکێتی داویەتی، پێیدەوترێت فەرمانی سالاری (امر ولائی) واتە بڕیارەکە لە غیابی سکاڵا لەسەرکراو دراوە، دواتر وەک لە نوسراوی دووەم دا دەردەکەوێت، یەکێتی بڕیارەکەی تەمیز کردووەتەوە و لە بەرژەوەندی خۆی یەکلایی کردووەتەوە."

 

لەلایەکی دیکەوە، شادمان مەلا حەسەن، سەرکردەی پێشووی یەکێتی و نزیک لە لاهور شێخ جەنگی، بە دەنگی ئەمەریکای وتووە، "سەرەتا دادگا لەبەرژەوەندی لاهور شێخ جەنگی بڕیاریدا، کەچی دواتر هامش لەسەر نوسراوەکە نوسراوە، ئەو بڕیارەشی کە میدیای یەکێتی بڵاویکردووەتەوە، نازانین چییە دەگوزەرێت، ساختەیە یان چی."