گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

عامری لەبارەی خۆکاندیدکردنی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران بڕیاری کۆتایی دا

2022.07.11 - 18:16
App store icon Play store icon Play store icon
عامری لەبارەی خۆکاندیدکردنی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران بڕیاری کۆتایی دا

ناس کورد- 

هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح ڕەتیکردەوە خۆی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی کاندید بکات و بەشدارینەکردنیشی لە حکومەتی داهاتوو ڕاگەیاند.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عامری لە ڕاگەیەنراوێکدا (دووشەممە 11-7-2022) ڕایگەیاند، " لە کاتێکدا گەلی عێراق چاوەڕوانی تەواوکردنی ڕێکارە و دەستوورییەکان و پێکهێنانی حکومەتە، لە هەندێک لە میدیاکان پڕوپاگەندەی ئەوە بڵاوکراوەتەوە کە لەنێو چوارچێوەی هەماهەنگی ناکۆکی و کێبڕكێیەک بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران دروست بووە و دوورنیە ئەوەش ببێتەهۆی هەڵوەشانەوەی چوارچێوەکە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "سەرجەم ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکەمەوە و دوورن لە ڕاستییەوە، من کاندیدی ئەو پۆستە نیم." 

 

هادی عامری ئەوەشی خستووەتەڕوو، " گرنگترین شت بۆ من پێش هەموو شتێک، پاراستنی یەکڕیزی چوارچێوەکەیە، هەروەها پشتیوانی و هاوکاری پێشکەش دەکەم بۆ هەر کاندیدێک کە لە چوارچێوەکەدا ڕێککەوتنی لەسەر بێت، لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە بەشداری لە حکومەتەکەدا ناکەین."