ناس کورد-
بەیانیی ئەمڕۆ تەرمی پێشمەرگەیەک لە قەزای سەیدسادق دۆزرایەوە کە ئاسەواری گوللـە بە جەستەیەوە بووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەرچاوەیەک لە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شەهید شەوکەت لە سەیدسادق (دووشەممە 11-7-2022) بە "ناس کورد"ی وت، "بەیانیی ئەمڕۆ تەرمی هاوڵاتییەک گەیەندرایە نەخۆشخانەکە کە ئاسەواری گوللـە بە جەستەیەوە بوو".
ئاماژەی بەوەشکرد " ئەو هاوڵاتییە تەمەنی 31 ساڵە و رەوانەی پزیشکی دادی هەڵەبجە کراوە".
بەگوێرەی زانیارییەکانی "ناس کورد" ئەو هاووڵاتییە پیشەی پشمەرگە بووە و چەند ڕۆژێک بێ سەروشوێن بووە.