گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

پێنج سیستەم بۆ ساڵى نوێی خوێندن پەیڕەو دەکرێت

2022.07.10 - 22:48
App store icon Play store icon Play store icon
پێنج سیستەم بۆ ساڵى نوێی خوێندن پەیڕەو دەکرێت

ناس کورد-

 

وەزیرى پەروەردەى هەرێم رایگەیاند، بۆ ساڵى نوێی خوێندنی ٢٠٢٢-٢٠٢٣ پێنج خزمەتگوزاریی دیکە دەکەونە کار کە بەشێوەى دیجیتاڵى ئامادەکراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئالان حەمە سەعید (10-7-2022) لە وتارێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، ئەم خزمەتگوزارییە دیجیتاڵیانەیان بۆ ساڵى نوێی خوێندن ئامادەکردووە و کاری پێدەکەن:

 

—ئی هەڵسەنگاندنE-HALSANGANDN :دوو هەفتە جارێک فیدباکی قوتابی لەسەر حەوت ئاست دەدرێتەوە بە بەخێوکاری قوتابی بە شێوەی دیجیتاڵی ، یەکەم پرۆسەیە لەسەر ئاستی قوتابخانەی حکومی جێبەجێبکرێت ، بۆ ئەوەی بەردەوام ئاگایان لە منداڵەکانیان بێت . هەروەها دەتوانن ( خشتەی وانەکانی هەفتە- نمرەکانی ) منداڵەکەیان ببینن و رێنمایی گشتیی تێدایە بۆ چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ منداڵەکانیان.

 

—ئی- کتێبخانەE-KTEBXANAمان بە هاوبەشی لەگەڵ دامەزراوەی ستێرلینگ دامەزراندووە کە سەدان کتێبی پەروەردەیی تێدایە بۆ قوتابیان بە گوێرەی تەمەنەکان پۆلێن کراون.

 

—ئی ڕاهێنانE-RAHENANمان وەک پلاتفۆرمیکی ناوازە ئامادەکردووە بە هاوبەشی لەگەڵ یونیسێف و فێرگەی برادۆست بۆ ڕاهێنانی مامۆستایان ، پاش تەواوکردنی کۆرسەکان بروانامە دەبەخشرێتە مامۆستایان ، زیاتر لە ٧٠٠ ڤیدیۆ بۆ دەیان کۆرس جیاجیای پەروەردەیی ئامادەکراوە، پلاتفۆرمەکە بەستراوەتەوە بە مایکرۆسۆفت تیمز بۆ ڕاهێنانی ئۆنلاین ، کەچەندین ڕاهێنەری نیشتیمانی و بیانیش لەگەڵمان بەشدار دەبن .

 

—ئی خێزانE-XEZAN، پلاتفۆرمێکە بۆ خێزانی کوردی بۆ گرنگیدان بە منداڵەکانیان و پەروەردە کردنیان ، لە رێگەی گرافیک و نوسین ئەنیمەیشن بۆ رێنوێنکردنیان لەگەڵ منداڵەکانیان، بەهاوبەشی لەگەڵ یونیسێف و فێرگەی برادۆست دروستکراوە.

 

—ئی باڵاخانەE-BALAXANA، ئامادەکراوە بۆ بەدیجیتاڵ کردنی ئەو باڵەخانە پەروەردەییانەی لەم کابینەیە دروستکراون یان نۆژەنکراونەتەوە یان فراوان دەکرێن ، هەروەها هەموو ئەو زەویانەی تەرخانکراون بۆ پەروەردە لە تەواوی کوردستان بە دیجیتالی دەکات.