گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرۆک داواى یەکڕیزى دەکات

خۆپیشاندەرانى ئەرجەنتین دەچنە بەردەم کۆشکى سەرۆکایەتى

2022.07.10 - 20:43
App store icon Play store icon Play store icon
خۆپیشاندەرانى ئەرجەنتین دەچنە بەردەم کۆشکى سەرۆکایەتى

ناس کورد-

 

ئەلبێرتۆ فێرناندێز سەرۆکی ئەرجەنتین داوای یەکڕیزی کرد لە کاتێکدا خۆپیشاندەران بەرەو دەروازەکانی کۆشکی سەرۆکایەتی لە بۆینس ئایرێسی پایتەخت رێپێوانیان کرد و رەخنەیان لە حکومەتەکەی گرت بەهۆی هەڵاوسانی بەرز و قەرزی زۆرەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فێرناندێز ڕووبەڕووی ئاڵنگارى زۆر دەبێتەوە لەلایەن باڵێکی چەپی توندی هاوپەیمانی دەسەڵاتدارەوە کە دەیەوێت خەرجییەکانی حکومەت زیاد بکات بۆ کەمکردنەوەی ئاستی بەرزی هەژاری و هەڵاوسان. دوو هاوپەیمانی میانڕەو مانگی ڕابردوو دەستیان لە حکومەتەکەی کێشایەوە.

 

ئەرجەنتین کە بەرهەمهێنەری سەرەکی سۆیا و گەنمەشامییە، ڕووبەڕووی هەڵاوسانی زیاتر لە ٦٠% دەبێتەوە، فشارێکی گەورە لەسەر دراوەکەى هەیە، سەربارى بەرزبوونەوەی تێچووی هاوردەکردنی غاز.

 

ئەلبێرتۆ فێرناندێز، لە وتارێکدا لە ساڵیادی راگەیاندنی سەربەخۆیی ئەرجەنتین داوای یەکڕیزی کرد و داوای لە لایەنە جیاوازەکان کرد کارى بۆ بکەن، جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەو وڵاتە پێویستی بە بەرپرسیارێتی ئابووری هەیە، چونکە کەمی یەدەگی ئاڵوگۆڕی دراوی بیانی و بەرزی هەڵاوسانی جیهانی "زیانێکی گەورە" بە خەڵک دەگەیەنێت.

 

ئەرجەنتین سەرەتای ئەمساڵ ڕێککەوتنێکی ٤٤ ملیار دۆلاری لەگەڵ سندوقی دراوی نێودەوڵەتی ئەنجامدا بۆ ئەوەی جێگەی بەرنامەیەکی شکستخواردوو بگرێتەوە کە لە ساڵی ٢٠١٨دا پێی گەیشتبوو، زۆرێک سندوقی دراوی نێودەوڵەتی بە توندکردنەوەی سیاسەتە ئابورییەکان تاوانبار دەکەن.