ناس کورد-
وەزارەتى کشتوکاڵى هەرێم رایگەیاند، بڕیادرا بە قەدەغەی هاوردەکردنی بەرهەمی تەماتە و خەیار لە مەرزەکانی عێراقدا، بەوەش جوتیارانى هەرێم دەتوانن بەروبوومەکانیان لە بازاڕەکانى ناوەڕاست و خواروى عێراق ساغ بکەنەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى وەزارەتەکە کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، ۆ یەک شەمە، 2022/7/10 بڕیاردرا بە قەدەغەکردنی هاوردەکردنی بەرهەمی تەماتە و خەیار لەمەرزەکانی عێراق، دوابەدوای پەیوەندیەکانی بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان لە ماوەی هەفتەی رابردوو تاوەکو ئەمڕۆ لەگەڵ بەڕێز وەزیری کشتوکاڵی عێراق.
دەقى راگەیەنراوەکە:
ئەمرۆ یەک شەمە، 2022/7/10 بڕیاردرا بە قەدەغەکردنی هاوردەکردنی بەرهەمی تەماتە و خەیار لەمەرزەکانی عێراق، دوابەدوای پەیوەندیەکانی بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان لە ماوەی هەفتەی رابردوو تاوەکو ئەمڕۆ لەگەڵ بەڕێز وەزیری کشتوکاڵی عێراق د.محمد کریم الخفاجی ، بە مەبەستی چارەسەرکردن و جەختکردنەوە لەسەر کێشەی داخستنی مەرزەکانی سنوری عێراق بەرووی بەرهەمی هاوردە بەتایبەتی(تەماتە و خەیار)،وە لەپێناو پاڵپشتیکردنی راستەوخۆی جوتیارانی هەرێم بۆ ساغکردنەوەی بەرهەمی خۆماڵی( تەماتە و خەیار) وە هەناردەکردنی بۆ بازاڕەکانی ناوەراست و خواروی عێراق.
بێگەرد تاڵەبانی لەوالی تایبەتی خۆی راگەیاند : بەسوپاسەوە ،ئەم کێشەیە چارەسەر کرا بەهەماهەنگی و بریاری ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ، زۆر سوپاسی بەڕێز وەزیری کشتوکاڵی عێراق دەکەم کە ئەمڕۆ وەڵامیان دایەوە و داواکاری و پێشنیاری ئێمەیان لەم بارەیەوە پەسند کرد .