گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

هەڵوێستێکى نوێ لە بانکى ناوەندییەوە لەبارەى نرخى دۆلار

2022.07.10 - 10:47
App store icon Play store icon Play store icon
هەڵوێستێکى نوێ لە بانکى ناوەندییەوە لەبارەى نرخى دۆلار

ناس کورد-

بانکی ناوەندی دووپاتیکردەوە کە هیچ پاساوێک نییە بۆ گۆڕینی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی، لە هەمان کاتدا ئاماژە بەوە دەکات کە بارودۆخی ئابووری پێوەرێکی سەرەکییە بۆ گۆڕینی نرخ.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەمار خەلەف، جێگری پارێزگاری بانكەكە، بە ئاژانسى فەرمى وت “نرخی ئاڵوگۆڕی دراو لە ئێستادا بە بڕوای ئێمە هیچ پاساوێک نییە بۆ گۆڕینی"، ڕوونیکردەوە، کە "گۆڕینی نرخی ئاڵوگۆڕکردن لە چوارچێوەی سیاسەتی دەسەڵاتی دراودا دەمێنێتەوە. بەپێی بارودۆخەکە."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە ماوەی ساڵانی ساڵی ٢٠٠٤ تا ئێستا، نرخ زیاتر لە جارێک گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە، بەپێی بارودۆخەکە، ئایا بەرز دەبێتەوە یان کەم دەبێتەوە".