گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری و ڤیدیۆ

ئەو بەردانەی حاجییەکان ڕەجمی شەیتانی پێ دەکەن بۆ کوێ دەڕوات؟

2022.07.09 - 20:58
App store icon Play store icon Play store icon
ئەو بەردانەی حاجییەکان ڕەجمی شەیتانی پێ دەکەن بۆ کوێ دەڕوات؟

ناس کورد-

یەکێک لە پایەکانی حەج ڕەجمکردنی شەیتانە، فەریزەکە لە جەمەراتی بچوک، دواتر ناوەڕاست و پاشان گەورە پێکدێت، واتە سێ جار حاجییەکان شەیتان ڕەجم دەکەن، بەڵام ئاخۆ ئەو هەموو بەردە بۆ کوێ دەڕوات کە نزیکەی هەزار تۆن دەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کۆمەڵی زانایان لەسەر ئەوە کۆکن کە حیکمەتی بەردبارانکردنەکە سووکایەتیکردنە بە شەیتان و دژایەتی و زەلیلکردنیەتی، هەروەها یەکێکە لە سوننەتەکانی پێغەمبەری مەزن (درودی خوای لەسەر بێت) کە فەرموویەتی “ڕێوڕەسمەکان لە من وەربگرن.”

 

بەڵام ئاخۆ ئەو بەردانە دوای فڕێدانی لەلایەن جاجیانەوە بۆ کوێ دەچن؟ وه‌ڵامه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه‌ کە به‌ چه‌ند قۆناغێكدا تێده‌په‌ڕێت، پاش ئەوەی حاجییەکان فڕیی دەدەن، بەردەکان دەکەونە بنی جەمەرات و دەچنە خوارەوە بۆ کۆکردنەوەی.

 

نهێنی کۆکردنەوە لە خوارەوەدایە کە تیایدا بەردەکان بە سیستەمێکی تایبەتی هەستیار فیلتەر دەکرێت و فلتەرکردن و جیاکردنەوە بە شێوەیەکی ئەلیکترۆنی دەبرێنە ناو چەند بارهەڵگرێک و فڕێ دەدرێن.