گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنە و ڤیدیۆ

تەقە لە سەرۆکوەزیرانی پێشووی ژاپۆن کرا و بە سەختی بریندارە

2022.07.08 - 10:01
App store icon Play store icon Play store icon
تەقە لە سەرۆکوەزیرانی پێشووی ژاپۆن کرا و بە سەختی بریندارە

ناس کورد-

تەقە لە شینزۆ ئابێ، سەرۆکوەزیرانی پێشووی ژاپۆن کرا و لەئێستاد دۆخی تەندروستی ناجێگیرە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شینزۆ ئابێ لە میانی پێشکەشکردنی وتارێکیدا لە شاری کیۆتۆ کە لە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی کاندیدی پارتی لیبراڵ دیموکرات تەقەی لێ کرا، میدیاکانی ژاپۆن دەڵێن تۆمەتباری سەرەکی ڕووداوەکە ئەندامێکی پێشووی هێزی بەرگریی دەریایی ئەو وڵاتەیە.

 

ئاژانسی ڕۆیتەرز دەڵێت تۆمەتبارەکە چەکێکی بە دەست دروستکراوی بەکارهێناوە.

 

بەپێی ئاژانسی فرانس پرێس، دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە، دڵی ئابێ لەکار کەوتووە و خراوەتە ژێر ئامێری هەناسەدانی دەستکرد، ئەوەش ئاماژەیەکە لە ژاپۆن بەکاردەهێنرێت وەک ئامادەکاری بۆ ڕاگەیاندنی مردنی.

 

شینزۆ ئابێ کە لە ساڵانی 2012-2020 سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن بوو، توانی دریژترین ماوە لە پۆستەکەیدا بمێنێتەوە و دوو ساڵ لەمەوبەر بە هۆکاری تەندروستی، پۆستەکەی جێهێشت.

 

me_ga.php?id=5402Shinzo Abe being carried on a stretcher to a medical helicopter in Nara, Japan, on Friday.