گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئاگاداربن

سلێمانی؛ هۆشداری بە هاووڵاتیان دەدرێت

2022.07.07 - 22:30
App store icon Play store icon Play store icon
سلێمانی؛ هۆشداری بە هاووڵاتیان دەدرێت

ناس کورد- 

 

نەخۆشخانەی عەلی ناجی لە سلێمانی هۆشداری لە زیادبوونی حاڵەکانی توشبوون بە کۆرۆنا لە ڕۆژانی جەژندا دەدات و دەڵێت، جۆری نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆر بەخێرای بڵاودەبێتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا نەخۆشخانەی عەلی ناجی لە سلێمانی ڕایگەیاند، "ڕۆژانی جەژن لەبەر سەلامەتی تەندروستی خۆتان و خانەوادەتان خۆتان بە دوربگرن لە تێکەڵبوون بۆ ئەم جەژنە، جۆری نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆر بەخێرای بڵاودەبێتەوە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، پابەندی ئەم ڕێنماییە تەندروستییانە بن: 

 

- بەدووربە لە شوێنی قەرباڵغ و تێکەڵبوون.

- لەکاتی سەردانی شوێنە گشتیەکان باشترە ماسک بەکار بھێنرێت.

- لەکاتی ھەبوونئ نیشانە پێویستە دڵنیابیتەوە لە تەندروستیت و پشکنینی کۆڕۆنا ئەنجام بدرێت، ئەگەر پەتای ئاسایش بێت.

- دەستەکانت زوو زوو بشۆ و بابەتی پاکژکردنەوە بەکار بھێنت.

-خۆت دوربگرە لە باوەش و ماچکردن و تێکەڵبوون.