گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

بڕیارێک لەبارەى هاوردەکردنى ئۆتۆمبێل دەرکرا

2022.07.07 - 10:58
App store icon Play store icon Play store icon
بڕیارێک لەبارەى هاوردەکردنى ئۆتۆمبێل دەرکرا

ناس کورد-

 

‎سەرپەرشتیاری دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران رایگەیاند، دواى سەردانیکردنى گۆرەپانەکانی پشکنین و پیشانگا و گەراجەکانی چاککردنی ئۆتۆمبێل لە ئیمارات، بڕیاریانداوە کارئاسانى بکەن بۆ هاوردەکردنى ئۆتۆمبێل.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەسعود باتێلى (7-7-2022) لە راگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، لە دوو کۆبوونەوە و دانیشتنی جیاجیا، لەڵگەل خاوەن و ستافی پیشانگاکان و کۆمەلێک خاوەن کۆمپانیا و بازرگانی هاوردە کردنی ئۆتۆمبێلەکان و کۆمەلێک لە پشکنەرەکانی ستافی کۆمپانیای ئینتەرتیک، هەموو  کێشە و بابەتە پەیوەندیدارەکان و گرفت و رێنماییەکان، خرانە بەر باس و لێکۆڵینەوە.

 

دەشڵێت  بریار درا لە چوارچێوەی رێنماییەکانی وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی دارایی و ئابوری/ گشتی گومرگ ئاسانکاری پێویست بۆ کۆی قۆناخەکانی پرۆسەی  هاوردەکردنی شەحنەکان ئەنجام بدرێت.

 

دەقى راگەیەنراوەکە:



سەردانی مەیدانی شاندی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بۆ گۆرەپانەکانی پشکنین و پیشانگا و گەراجەکانی چاککردنی ئۆتۆمبێل لە شاری شارقە ی ئیمارات.

 

لە بەردەوامی سەردانی شاندی دەروازەی نێودەولەتی حاجی ئۆمەران بۆ وەلاتی ئیمارات، رۆژی چوار شەممە رێکەوتی (٦/۷/۲٠۲۲ ) شاندی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران سەردانی مەیدانی بۆ گەراجەکان و پیشانگاکان و گۆرەپانەکانی پشکنینی  ئۆتۆمبێل لە شاری (الشارقە) کرد.

 

بۆ راستەوخۆ لە نزیک ئاگادار بوون لە  شێواز و چۆنیەتی کارکردنیان لە رووی  ( پشکنینی بەلگەنامەکان + پشکنینی ئەلکترۆنی/جیهاز + پشکنینی فیزیکی )    دوو گەورە پیشانگا و گۆرەپانی پشکنینی ئۆتۆمبێلیان بە سەر کردەوە.

 

لە دوو کۆبوونەوە و دانیشتنی جودا جودا دا ، لە گەل خاوەن و ستافی پیشانگاکان و کۆمەلێک خاوەن کۆمپانیا و بازرگانی هاوردە کردنی ئۆتۆمبێلەکان و کۆمەلێک لە پشکنەرەکانی ستافی کۆمپانیای ئینتەرتیک ، هەموو  کێشە و بابەتە پەیوەندیدارەکان و گرفت و رێنماییەکان ،  خرانە بەر باس و لێکۆلینەوە ، و بریار درا لە چوارچێوەی رێنماییەکانی وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی دارایی و ئابوری/ گشتی گومرگ ئاسانکاری پێویست بۆ کۆی قۆناخەکانی پرۆسەی  هاوردەکردنی شەحنەکان ئەنجام بدرێت.