ناس کورد-
بەڕێوەبەری خانەنشینی شارستانی لە سلێمانی رایگەیاند، هیچ گرفتێک لە موچەی خانەنشینانی سلێمانیدا نیە، تەنها دوو کاتژمێر ئەم مانگە موچەکەیان دواکەوت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئاراس غەریب بە دەنگى ئەمەریکاى وت " ئینشائه‌ڵا پێش جه‌ژن هه‌موو مووچه‌ی خانه‌نشینان دابه‌شكرێت".
دەربارەی ئەوەی موچەی خانەنشینان بۆ ناکرێت بە کارت لە ڕێگای بانکەوە، بەڕێوەبەری خانەنشینی شارستانی لە سلێمانی دەڵێت "ئێمه له‌پێش به‌غداده‌وه كردوومانه به كارت، به‌ڵام فه‌شه‌لی هێنا، چونكه بانكی وه‌ركا مایه‌پووچ بوو".
دەشڵێت" به‌نیازین جارێكی تر په‌نابه‌رینه‌وه بۆ دروستكردنی كارت بۆ موچەی خانەنشینان، ئه‌وه‌ی له‌سه‌رئێمه‌یە لیستی مووچه‌ی خانه‌نشینانه ده‌ینێرین بۆ بانكه‌كان به ره‌سیدی بانكه‌كه‌وه ئیتر بانكی ناوه‌ند و بانكی هه‌رێم (ته‌مویل) ی بانكه‌كان ده‌كه‌ن نه‌ك ئێمه، پاره لای ئێمه نییه من ته‌نها لیستی مووچه‌م له‌لایه. "