ناس کورد-
وەزارەتى بازرگانى عێراق دابینکردنى بەشەخۆراکى بۆ شه‌ش مانگی داهاتوو راگەیاند، لەڕێگەى یاسای پشتیوانی خێرا بۆ ئاسایشی خۆراك و گهشهپێدانەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عەلا جبورى وەزیرى بازرگانى (6-7-2022) لەکۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئاماژەى بەوەکرد، كاره‌كانیان به‌رده‌وامه له سه‌رجه‌م فه‌رمانگه و كۆمپانیاكانی سهربهوهزارهتهكهی، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران یاسای پشتیوانی خێرا بۆ ئاسایشی خۆراك و گه‌شه‌پێدان په‌سه‌ندكرد، ئەوەش بەپێی راگەیەنراوێکى نوسینگەى جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.
دەقى راگەیەنراوەکە:
له‌چوارچێوه‌ی گه‌شته مه‌یدانییه‌كان و په‌رۆشی بۆ به‌دواداچوونی كاری دامه‌زراوه‌و وه‌زاره‌ته خزمه‌تگوزارییه‌كانی په‌یوه‌ست به‌كاروباری هاووڵاتیان و ژیانی رۆژانه‌یانه‌وه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 6/7/2022 دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د سه‌ردانی وه‌زاره‌تی بازرگانی حكومه‌تی ئیتحادی كرد‌و، له‌لایه‌ن دكتۆر ئه‌حمه‌د عه‌لا جبوری و كادیره پێشكه‌وتووه‌كانی وه‌زاره‌ته‌وە پێشوازی لێكرا.
له دیدارێكدا كار‌و چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کارەکانی وزارەت و هەوڵەکانی فه‌رمانگه‌و كۆمپانیاكانی سه‌ربه وه‌زاره‌ته‌كه خرایەڕوو، هه‌روه‌ها تاوتوێی میكانیزمه‌كانی پاراستنی ئاستی ئاسایشی خۆراك كرا، وێڕای گرنگیدان به پاراستنی سه‌قامگیری نرخی مادده خۆراكییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان له‌بازاڕه‌كان و، رێكاره‌كانی جێبه‌جێكردنی یاسای پشتیوانی خێرا بۆ ئاسایشی خۆراك و گه‌شه‌پێدان .
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن ته‌ئكیدی له‌گرنگی به‌رده‌وامبوونی هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌ت كرده‌وه له پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری بۆ هاووڵاتیان وبه‌دیهێنانی ئاسایشی خۆراك و، دابینكردنی مادەکانی به‌شه‌خۆراك و سه‌به‌ته خۆراكییه‌كان بەوپێیەی په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆیان بهسهقامگیریهوه هەیە، لەگەڵ دابینكردنی پاره بۆ خه‌رجكردنی شایسته داراییه‌كانی جوتیاران بۆ ساڵه‌كانی پێشوی سه‌رجه‌م پارێزگه‌كانی عێراق.
دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا داواشیكرد هاوكاری نێوان وه‌زاره‌تی بازرگانی و هه‌رێمی كوردستان له‌دابینكردنی ماددهخۆراكییهكان و پێشكه‌شكردنی پشتیوانی و یارمه‌تی مرۆیی و خۆراكیی و فریاگوزاری بۆ كه‌مپی ئاواره‌كانی ناو هه‌رێم به‌رده‌وامبێت.
وه‌زیری بازرگانی لای خۆیه‌وه خۆشحاڵی خۆی بۆ سه‌ردانه‌كه‌ی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دەربڕی کە بەردەوام په‌رۆشی بهدواداچوونە بۆ ئه‌رك و كاره‌كانی وه‌زاره‌ته خزمه‌تگوزارییه‌كان، روونیشیكرده‌وه كاره‌كانیان به‌رده‌وامه له سه‌رجه‌م فه‌رمانگه و كۆمپانیاكانی سهربهوهزارهتهكهی، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران یاسای پشتیوانی خێرا بۆ ئاسایشی خۆراك و گه‌شه‌پێدان پهسهندكردو، وهزارهتهكەی توانی به‌شه‌خۆراك و مادەکانی ناو فۆرمی خۆراك و سه‌به‌ته خۆراكییه‌كان بۆ شه‌ش مانگی داهاتوو دابین بکات له‌گه‌ڵ فەراهەمکردنی ئه‌وه‌ی پێویسته بۆ هه‌ر دۆخێكی له‌ناكاو له‌سه‌ر ئاستی وڵات.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانى عێراق
چوارشه‌ممه 6 ی ته‌مموزی 2022