ناس کورد-
مەسرور بارزانى رایگەیاند، بکوژى دوو مامۆستاکەى زانکۆى سەڵاحەدین بە سزای یاسایی خۆی دەگات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێم (6-7-2022) لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، خانەوادەى د. کاوان ئیسماعیل و د. ئیدریس حەمەخانى دڵنیاکردووەتەوە کە پاڵپشت و هاوکاری دادگاکان دەبێت بۆ ئەوەی هیچ سستی و کەمتەرخەمییەک لە سزادانی تاوانباران ڕوونەدات.
دەقى راگەیەنراوەکە:
ئەمرۆ پێشوازیم لە بنەماڵەی هەردوو شەهید د. کاوان ئیسماعیل و د. ئیدریس حەمەخان کرد کە حەفتەی ڕابردوو لە کردەوەیەکی تاوانکاریدا گیانیان لە دەستدا.
دووبارە پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی قووڵی خۆم بە بنەماڵەی هەردوو خوالێخۆشبوو گەیاند و دووپاتم کردەوە کە شەهیدکردنی ئەم دوو مامۆستا بەڕێزە، تاوانێکی گەورە و زیانێکی گەورەش بوو لە خەڵکی کوردستان و حکومەتی هەرێمی کوردستان کەوت و هەردووکیان خزمەتێکی زۆری خەڵک و وڵاتی خۆیان کردووە. دڵنیاشم کردنەوە کە ئەنجامدەری تاوانەکە، بە سزای یاسایی خۆی دەگات . هەروەها جەختیشم لەوە کردەوە، کە پالپشت و هاوکاری دادگاکان دەبین بۆ ئەوەی هیچ سستی و کەمتەرخەمییەک لە سزادانی تاوانباران ڕوونەدات.