کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد گۆڤارێکی ئەمریکی ئاشکرای کردووە، جه‌واد زه‌ریف وەزیری دەرەوەی ئێران، لەسەردانەکەی بۆ ئەمریکا بانگهێشتی کۆشکی سپی کراوە بەڵام ڕەتی کردووەتەوە. . گۆڤاری (The New Yorker)ی ئەمریکی ئاشكرای كردوو، مانگى ڕابردوو كاتێك جه‌واد زه‌ریفى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران، سه‌ردانى ئه‌مریكاى كردووه له‌بیناى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ژماره‌یه‌ك لهسیناتۆرهكانى ئه‌مریكا، كۆبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ئه‌نجامداوه. . گۆڤاره‌كه ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه، لەو دیدارانەدا ڕەند پاڵى سیناتۆرى كۆمارییه‌كان، كه یه‌كێكه له‌و سیاسیانەی دژی وەشاندنی گورزی سەربازییە لە ئێران، له‌سه‌ر ڕەزامهندى دۆناڵد تڕەمپ بانگهێشتى جه‌واد زه‌ریفى بۆ كۆشكى سپى و كۆبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ئه‌مریكادا كردووه. . بەپێی زانیارییەکانی گۆڤارەکە، جەواد زەریف دوای ڕاوێژکردن لەگەڵ تاران داواکارییەکەی ڕەتکردووەتەوە، بەڵام لە کۆبوونەوەکانی لەگەڵ سیناتۆرە ئەمریکییەکان چەند پێشنیازێکی لەسەر دۆسیەی ئەتۆمی وڵاتەکەی بۆ ئەمریکا خستووەتەڕوو. . دوو هه‌فته دواى سەردانەکەی بۆ نیویۆرک، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى خه‌زێنه‌ى ئه‌مریكاوه جه‌واد زه‌ریف خرایه لیستى سزادراوه‌كانى ئه‌مریكاوه. .