گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەکۆبوونەوەى لەگەڵ خەزعەلى

بافڵ تاڵەبانی سێ بنەما بۆ پێکهێنانى حکومەت دیاری دەکات

2022.07.06 - 16:45
App store icon Play store icon Play store icon
بافڵ تاڵەبانی سێ بنەما بۆ پێکهێنانى حکومەت دیاری دەکات

ناس کورد-

 

بافڵ تاڵەبانی رایگەیاند، ئەوان لەسەرەتاوە لەگەڵ تەوافوق، سازان و هاوسەنگی بوون بۆ پێکهێنانى حکومەتى نوێ، چونکە پێیانوایە ئەوە کلیلی چارەسەری کێشەکانە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەو وتانەى بافڵ تاڵەبانى سەرۆکى یەکێتى (6-7-2022) لەمیانەى کۆبوونەوەیدا هات لەگەڵ قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیب ئەھلی حەق، ئەوەش بەپێی راگەیەنراوێکى نوسینگەکەى کە دەست "ناس کورد" کەوتووە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، لەکۆبوونەوەکەدا دوایین هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق و چارەسەرکردنی کێشەکان تاوتوێکران و جەخت لە تەواوکردنی رێکارە یاسایی و دەستوورییەکان کرایەوە لەپێناو دروستکردنی حکومەتێکی بەهێز کە توانای خزمەتکردنی خەڵک، وڵات و بەدیھێنانی ئامانجە باڵاکانی ھەبێت.

 

بافڵ تاڵەبانی جەختی لە هەوڵەکانی یەکێتی بۆ پێکهێنانی حکومەت کردەوە و رایگەیاند، "ئێمە لەسەرەتاوە لەگەڵ تەوافوق، سازان و هاوسەنگی بووین، چونکە پێمانوایە ئەوە کلیلی چارەسەری کێشەکانە". 

 

وتیشى، ئەمڕۆش بە ھەمان دیدگا و ستراتیژەوە دەیانەوێت ئەو بنەما سەرەکییانە کە مام جەلال لە عێراقی نوێ بناغەکەی دانا، پەیڕەوبکرێت.