گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

ئیدارەی گەرمیان لەبارەى ڕێگریکردن لە کەسایەتییەکی نزیک لە لاهور شێخ جەنگی لێدوانی دا

2022.07.06 - 14:55
App store icon Play store icon Play store icon
ئیدارەی گەرمیان لەبارەى ڕێگریکردن لە کەسایەتییەکی نزیک لە لاهور شێخ جەنگی لێدوانی دا

ناس کورد-

ئیدارەی گەرمیان لەبارەى دەنگۆی ڕێگریکردن لە ستار عەزیز، کەسایەتی نزیک لە لاهور شێخ جەنگی بۆناو بینای ئیدارەکە دەڵێت، ناوبراو "ووتویەتی هیچ مامەڵەیەکی ئیداری نییە و تەنها دەیەوێت سەردانی سەرپەرشتیار بکات."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئیدارەی گەرمیان لە ڕوونکردنەوەیەکدا (6ی تەموزی 2022) دەڵێت، "بەیانی ئەمڕۆ هاوڵاتیەک بەناوی (ستار عەزیز) هاتووەتە پرسگەی ئیدارەی گەرمیان، لەلایەن کارمەندی پرسگەوە وەک رێکارێکی ئیداریی پرسیاری لێکراوە کە مەبەستی سەردانەکەی روون بکاتەوە، هاوڵاتیەکە ووتویەتی هیچ مامەڵەیەکی ئیداری نییە بەڵام تەنها هاتووە سەردانی بەڕێز سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بکات، لەلایەن کارمەندی پرسگەوە ئەوەی پێ ووتراوە کە بەڕێز سەرپەشتیار بۆ کارێکی فەرمی دەرچوو لە ئیدارەی گەرمیان، بەڵام ئەو هاوڵاتیە سور بووە لەسەر ئەوەی بڕواتە ژوورەوە و بەو هۆیەشەوە هەڵە تێگەیشتن و بارگرژی لەنێوان هەردوکیاندا دروست بووە، بەداخەوە دواتر ئەو هاوڵاتیە ئەم بابەتەی ووروژاندووە کە گوایە بەهۆی ئینتیمای سیاسی رێگە نەدراوە بێتە ناو ئیدارەی گەرمیان."


دەشڵێت، "ئێمە لێرەوە رایدەگەینین لە رابردوودا ئەم هاوڵاتیە دەیان جار هاتوەتە ئیدارەی گەرمیان و کەس رێگری لێ نەکردووە، ئیدارەی گەرمیان وەک هەمیشە دەرگای کراوەیە بۆ هەر هاوڵاتیەکی بەڕێز سەردانی بکات و بەڕێزەوە مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت."

 

 

پێتشر ستار عەزیز/ ناسراو بە ستار بۆرى بە ڕادیۆى دەنگى ڕاگەیاند، "بەیانى ئەمڕۆ ڕۆشتم بۆ ئیدارەى گەرمیان بۆ داوا کردنى گەیاندنى کارەبا بۆ دو گوندى سنورەکە، بەڵام لە پرسگەکە ڕێگریم لێکرا، دواتر دەرچوم و گەڕامەوە بەڵام هەر ڕێگریم لێکرا ".


وتیشی، " لە پرستگە پێیان وتوم تۆ و کەسێکى تر نابێت بێنە ئیدارەى گەرمیانەوە، ئەمری سەروى خۆمانە "

 

باسى لەوەش کرد، "ئیدارەی گەرمیان موڵکى خەڵکە و ئەبێت خزمەتکارى خەڵک بێت نەک بەو شێوەیە ڕێگرى بکات لە چونەژورەوەى خەڵک، هۆکارى ڕێگریەکەشى بۆ مەوقیفى سیاسی خۆى گەڕاندەوە کە کەسێکى نزیکى لاهور شێخ جەنگییە ".