کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه‌كانى عێراق، به‌پێچه‌وانه‌ى سعودییه‌وه 12ى ئه‌م مانگه‌ى وەک یه‌كه‌م ڕۆژى جه‌ژنى قوربان دیارىكرد. . نوسینگه‌ى عه‌لى سیستانى مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه‌كانى عێراق لە ڕاگەیەندراوەێکدا ڕایگه‌یاند، ڕۆژى شه‌ممه‌ى ئه‌م مانگه یه‌كه‌مین ڕۆژى مانگی زهى حهجهیه، به‌وه‌ش ڕۆژى دوو شه‌ممه‌ى داهاتوو 12ی ئابی 2019، ده‌كاته یه‌كه‌م ڕۆژى جه‌ژنى قوربان. . له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى نوسینگه‌ى سیستانى دا هاتووه ڕۆژى 3ى ئابى یه‌كه‌م ڕۆژى مانگی زى حه‌جه‌ی ساڵى 1440ى كۆچیه و حاجیان دەست بە بەجێهێنانی ڕۆکنەکانی حەج دەکەن لە ماوەی 10 ڕۆژدا ئەرکە ئاینیەکانیان جێبەجێ دەکەن. . ئەمە له‌كاتێكدایه، هه‌فته‌ى ڕابردوو دادگاى باڵاى سعودیه بڵاوىكرده‌وه، ڕۆژى شەممەی داهاتوو كه ده‌كاته 10ى ئه‌م مانگه یه‌كه‌م ڕۆژى مانگی زی حەجەیە و ڕۆژی یەکشەممە 11ی ئاب یه‌كه‌مین ڕۆژى جه‌ژنى قوربان دەبێت. .