ناس کورد-
لە سلێمانى رووداوێکى تەقەکردن روویدا و پۆلیسیش دەستبەسەرداگرتنى چەندین پارچە چەکێکى لەماڵێکدا راگەیاند.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى پۆلیس کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، لەدوای ئەوەی ڕووداوێکی تەقەکردن لەسنوری بنکەی پۆلیسی کوردسات ڕوویداو هاوڵاتییەک سکاڵای تۆمارکرد، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی کوردسات لێکۆڵینەوەکانی دەستپێکردوو دادوەر فەرمانیدا بەپشکنینی ماڵێک لەسنورەکە، سەرئەنجام تونرا لەناوماڵێکدا دەستبگیرێت بەسەر چەند پارچە چەکێکدا لەوانە:
یەک کڵاشینکۆف
دوو تاپڕ
یەک ڕومانە
360 فیشەکی کڵاشینکۆف
30 فیشەکی دەمانچە
24 فیشەکی تاپڕ
21 مەخزەنی کڵاشینکۆف
یەک مەخزەنی حەفتاوپێنجی
دوو شانەی دەمانچە
یەک تاقم مەخزەن
یەک قەمە
پۆلیس دەڵێت، لەئێستا تەواوی چەکەکان لەلایەن پۆلیسەوە دەستی بەسەردا گیراوەو لێکۆڵینەوە بەردەوامە.