گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

لەبارەی کچە مۆدێلەکانەوە حکومەت ڕێکار دەگرێتەبەر

2022.07.05 - 15:42
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەی کچە مۆدێلەکانەوە حکومەت ڕێکار دەگرێتەبەر

ناس کورد-

سەبارەت بە نیگەرانی و ناڕەزایەتیی بەشێک لە هاووڵاتیان بەرامبەر كاری بەشێك لە كچە مۆدێلەكان، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەو بابەتە بەپێی یاسا و رەچاوكردنی بەرژەوەندیی گشتی و كۆمەڵگە رێك دەخرێتەوە، دەشڵێت، پێویستە ڕێز لە هەموو پیشەیەک بگیرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جوتیار عادل، وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان (سێشەممە 5-7-2022) بە میدیای پارتیی ڕاگەیاند، " لە چوارچێوەی یاسا کارپێکراوەکانی هەرێمی كوردستان و عێراق مامەڵە لەگەڵ بابەتی کچە مۆدێلەکان دەكەین و رێگە نادەین شیرازەی كۆمەڵگە تێك بدرێت، چونکە ئەرکی حکوومەتی هەرێمی كوردستان پاراستنی شیرازەی کۆمەڵایەتی و سیستەم و ئادابی گشتییە ".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "یاسای دیجیتاڵ میدیا لە هەرێمی کوردستان نییە، تەنها یاسای سزاکان هەیە، بۆیە ئێمە بە پێی یاسا كار دەكەین و رێگە بە كاری نایاسایی نادەین".

 

لەبارەی رێكخستنەوەی كاری كچە مۆدێلەكان یان دەنگۆی رەوانەكردنەوەی هەندێك لەوانە بۆ ئەو وڵاتەی لێیەوە هاتوون،وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاندووە، "حکومەت رێز لە هەموو پیشەیەک دەگرێت، بەڵام بەپێی یاسا پێویستە ئەو كارە ڕێک بخرێت و بەرژەوەندیی گشتی و ئازادیی تاک و کۆمەڵگە رەچاو بكرێت، ئێمە هیچ كەسێكمان بۆ وڵاتی خۆی رەوانە نەكردووەتەوە."