ناس کورد-
پەرلەمانتارێکی پارتی کە بەنزینە ٨٠٠ دینارییەکەی کردووەتە ئۆتۆمبێلەکەیەوە بستۆنەکانی ئۆتۆمبێلەکەی شکاوە و بەهۆیەوە ڕەخنەی توند لە حکومەت دەگرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
هێڤیدار ئەحمەد، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فەیسبوکی خۆی ڕایگەیاند، " بەنزینی ٨٠٠ دیناری هیچ تایبەتمەندییەکی بەنزینی تێدانییە و گوناحێکی گەورەیە بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەکرێت."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "خەڵک لە ناچاریدا ئەو بەنزینە هەرزانە دەکڕێت، ئەوەی ئەو بەنزینە دەکڕێت هەژارە، بەڵام بەهۆی خراپی بەنزینەکەوە ئۆتۆمبێلەکەی دەشکێت و دەبێت پارەیەکی زیاتری تێدا خەرج بکات."
ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت، "منیشک وەک ئەو خەڵکە ئەو بەنزینە ٨٠٠ دینارییەم کردە ئۆتۆمبێلەکەم، بەڵام ئۆتۆمبێلەکەم نەڕۆشت و بستۆنەکانی شکاند."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "گوناحێکی گەورەیە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕێگە دەدات ئەو بەنزینە بەسەر خەڵکدا دابەش بکرێت."