ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بە فەرمیی گۆڕانکاریکردنی لە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەکە ڕاگەیاند و عەمید عومر نامیق حەسەن لە جێگای لیوا خۆشەویست جەمال دەستبەکاربوو.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، سەر لەبەیانی ئەمڕۆ 5/7/2022 لە مەراسیمێکی فەرمیدا کە لە چوارچێوەی پرۆسەی گۆڕانکاری لە پۆستی بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی ڕێکخرا، لیوای پۆلیس (خۆشەویست جەمال احمد ) کە بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی بوو بەوەکالەت کۆتایی بە ماوەی ئەرکەکەی هات و لەجێگای عەمیدی هاتووچۆ (عومر نامیق حەسەن) دەست بەکار بوو وەک بەڕێوەبەری هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی بەوەکالەت.