گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

بەوێنە؛ کارمەندێکی دژەتیرۆری یەکێتی کوژرا

2022.07.05 - 09:22
App store icon Play store icon Play store icon
بەوێنە؛ کارمەندێکی دژەتیرۆری یەکێتی کوژرا

ناس کورد-

درەنگانی شەوی ڕابردوو لە ئەنجامی شەڕی نێوان چەند گەنجێک لە شاری کەرکوک، گەنجێک کوژرا و یەکێکی دیکەش برینداربوو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی زانیارییەکانی "ناس کورد"  درەنگانی شەوی رابردوو لە شاری كەركوك  لە نزیك بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگاکە، شەڕ لەنێوان چەند كەسێك دروست بووە و لە شەڕەکەدا چەك و چەقۆ بەكارهێنراوە و لەئەنجامدا گەنجێك کوژراوە و كەسێكی دیكەش بە بریندار کراوە." 

 

ناس کورد زانیویەتی، ئەو گەنجەی كوژراوە كارمەندی دژەتیرۆری سلێمانییە بە ناوی "محەمەد نەجات شەریف" و خەڵكی گەڕەكی پەنجا عەلی كەركوكە. 

 

May be an image of 1 person and beard