ناس كورد-
سەرەڕای ڕەخنەی ئۆپۆزسیۆن، حکومەتی ئەڵمانیا بەنیازە کارئاسانی بۆ هاوردەکردنی کرێکاری بیانی بەتایبەتی لە تورکیاوە بکات بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی دەستی کار لە چەند کەرتێکدا، ئەوەش وەک ڕێکارێک بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشە و ئاژاوەی لە فڕۆکەخانەکان بەهۆی کەمی دەستی کاری تایبەتمەند دروستبووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
نانسی فیزر، وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵیی ئەڵمانیا (4ی تەموزی 2022) ڕایگەیاند، "کەمبوونی هێزی کار بەهۆی پەتای کۆرۆناوە دۆخەکەی ئاڵۆزکردووە، کەمییەکی زۆر هەیە دەستی کار و ستاقی تەکنیکی کەرتی ئاسمانی و هوتێلەکاندا هەیە."
وەزیری ناوخۆ ئاماژەی بەوەشکردووە، "لەبەر ئەم هۆکارە ئەمساڵ لەگەڵ وەزیری کار پێشنیاری هێنانی کرێکاری کوالیتی بۆ ئەڵمانیا دەکەین".